ئاکەپە بۆئەوەی نەورۆز بکرێتە پشووی فەرمی ڕەشنووسێکی یاسایی پێشکەش کرد
دوای ٢٣ ساڵ لە دەسەڵاتداری، ئاکەپە بۆئەوەی نەورۆز بکرێت بە پشووی فەرمی، ڕەشنووسێکی یاسایی پێشکەشی پەڕلەمان کرد. ئەم هەنگاوەی ئاکەپە، دوای لێدوانەکەی سەرۆککۆمار ئەردۆغان نرا.
دوای ٢٣ ساڵ لە دەسەڵاتداری، ئاکەپە بۆئەوەی نەورۆز بکرێت بە پشووی فەرمی، ڕەشنووسێکی یاسایی پێشکەشی پەڕلەمان کرد. ئەم هەنگاوەی ئاکەپە، دوای لێدوانەکەی سەرۆککۆمار ئەردۆغان نرا.
پشتر لەساڵی ٢٠٠٠ەوە لە لایەن دەتەپە، بەدەپە، هەدەپە، جەهەپە و مەهەپەوە بەمەبەستی ئەوەی نەورۆز بکرێتە پشووی فەرمی چەندین جار ڕەشنووسی یاسایی پێشكەشی پەڕلەمان کرا، بەڵام هەموو جار لە لایەن ئاکەپەی دەسەڵاتدارەوە ڕەتدەکرایەوە. بەڵام لەمساڵدا ئەم پێشنیارە بە شێوەیەکی جیاواز کە پشتگیری ئاکەپەی هەیە پێشکەش دەکرێت.
دوای ئەوەی ئەردۆغان لە لێدوانێکییدا گوتی: "گەر پێشنیارێکی لەم شێوەیە هەبێت، پەسەندی دەکەم." پەڕلەمانتاری ئەستەنبوڵی ئاکەپە، سەرکان بایرام ڕیگەیاند، ڕەشنووسێکی یاساییان پێشکەشی پەڕلەمان کردووە بۆ ئەوەی ٢١ی ئادار (جەژنی نەورۆز) ببێتە پشووی فەرمی.
پێشتر لە سالێ ٢٠٠٨دا مەهەپە، لە ساڵی ٢٠٠٩دا جەهەپە و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠٢٣دا پێشنیاری هاوشێوە لە لایەن پەڕلەمانتارانەوە پێشکەش کرابوو. بەڵام هیچ لە پێشنیارەکان نەخرانە بەرنامەی کاری پەڕلەمانەوە و ڕەتکرانەوە.
کۆتاجار پەڕلەمانتاری وانی دەم پارتی گولجان کاچماز، لەمساڵدا ڕەشنووسێکی پێشکەشی پەڕلەمان کردبوو بۆئەوەی ڕۆژی نەورۆز ببێتە پشووی فەرمی.