پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان تۆمار کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، بە تۆمارکردنی داواکاری سەردانی دواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، بە تۆمارکردنی داواکاری سەردانی دواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
هەر یەیەک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ لە نوسینگەی یاسایی سەدە؛ ئیبراهیم بیلەمەز، جەنگیز یورەکلی، سوزان ئاکیپا و عەمران ئەمەکچی، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی ئیمراڵییدا لەژێر سیستەمی گۆشەگیرییدایە، سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
بە هەمان مەبەست پارێزەران بۆ بینینی موەکیلەکانی دیکەیان؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئیمراڵییدان داواکارییان تۆمار کرد.
کۆتا دیداری پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩بوو کە هەریەک لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە؛ ڕەزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ ئەنجامیان دا.