ڕۆژنامەوان نەجلە دەمیر سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا و بەمەرج ئازاد کرا

دادگا بە پاساوی "هاوکاریکردنی ڕێکخستن" سزای زیندانیکردنی دووساڵ و مانگێکی بۆ ڕۆژنامەوان نەجلە دەمیر بڕییەوە، بەڵام بەهۆی کەمی ئاستی سزاکەیەوە ئازاد کرا.

دادگای سزادانی قورسی ئەستەنبوڵ بە پاساوی "هاوکاریکردنی ڕێکخستن" سزای دووساڵ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەوان نەجلە دەمیردا سەپاند. بەڵام بە هۆی ئەوەی ئاستی ماوەی سزاکە کەمە، ناوبراو ئازاد کرا. تا ئەوکاتەی دۆسیەکەی لە لایەن دادگای بڵندەوە یەکلای دەکرێتەوە.

ڕۆژنامەوان کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمەوە زیندانی کرا، لە بەرگرییکردن لە خۆییدا ئاماژەی بەوەدا بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە دادگای دەکرێت.

دانیشتنی دۆزەکە لە لایەن نوێنەرانی کۆمەڵەی ژنانی میزۆپۆتامیا (مەکەگە)، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە)، دیسک باسن ئێش(DÎSK BASIN ÎŞ) و کۆمەڵەی کارە یاساییەکان و ڕاگەیاندنی ملسا (MLSA)وە چاودێری کرا.

نەجلە ئارڤاس ئاماژەی بەوەدا لە بەرنامەیەکدا بە ناوی "ژنی سیاسی"دا وەک ڕۆژنامەوان کاری کردوە و هیچ بەشدارییەکی لە بۆچوونی میوانەکانیدا نەکردووە.

پارێزەری نەجلە دەمیر ئاماژەی بەوەدا بەڵگەکان لە تۆمەتنامەکەدا وەک تاوان نەبینراوە و موەکیلەکەی تەنها بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە دادگای دەکرێت.

دادگا لە دوای بەرگرینامەکەی ڕۆنامەوان نەجلە دەمیر، ناوبراوی بە دووساڵ و مانگێک سزای زیندانیکردن سزا دا، بەڵام گەر جارێکی دیکە دۆسییەی لەسەر بکرێتەوە، ئەوا سزا بۆ بڕێندراوەکەی بەسەردا دەسەپێندرێت.