لە تورکیا دوای ئەوەی سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ لەگەڵ ١١کەسی دیکە لە ١٩ی ئاداردا زیندانی کران، پڕۆسەیەکی نوێ دەستی پێکرد. لە چەندین ناوچەی تورکیا دەستبەسەرکردنی ئیمامئۆغلۆ شەرمەزار کرا و ئەم چالاکییانەش بۆ ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵگەیی، گفتوگۆیەکی نوێی هێنایەوە ئاراوە. سەرۆکی گشتیی پارتی ڕەنجدەران، سەید ئاسڵان دەربارەی پرسی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و مشتومڕەکان لەسەر تێکۆشانە هاوبەشەکانی دوای چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی ساراچهانەی هاتەئاراوە، لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە هەڵسەنگاند.
سەید ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا ئەو ناڕەزایەتیەی لە ساراچهانی ڕوویدا لە پۆتێنساڵی جەهەپە مەزنترە، بە تایبەتی هەڵوێستی خوێندکاران بوو بە هۆکاری مەزنبوونی تێکۆشان و بە بیری هێنایەوە گفتوگۆ لەسەر تێکۆشانی هاوبەش ماوەیەکی زۆر دەکرێت و گوتی: "ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەرییەی کە بە هەڵوێستی تێکۆشەری گەنجانی زانکۆ گەشبوو، لەگەڵ هەڕەشەکانی دەسەڵاتداری لە سەرانسەری وڵات بوویەوە. لەم پڕۆسەیەدا هەمووکەسێک باسی تێکۆشانی هاوبەشی دەکرد، بەڵام بۆ ئەوە بە ڕێ و ڕێبازێكی ڕوون هەنگاو نەنرا. بێگومان هۆکار بۆ ئەمەش هەیە. دۆخێک کە پەیوەندی بە تێگەشتنی ئێمەوە هەیە کە چۆن لە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوو تێدەگەین. مەبەست لە تێكۆشانی هاوبەش دەبێت بەدی هێنانی یەکێتی گەل و ڕەنجدەران بێت، یەکێتی چینی کرێکار بێت.
تەڤگەری جەماوەری لە دوای ئەوەی لە ١٩ی ئادار ڕوویدا، ترسی خستە نێو دەسەڵاتدارییەوە و نیشانی دا. ئەمە تەڤگەرە جەماوەرییە بوو بە وەڵامێک، بەڵام دیسان دەبێت بڵێین لە ناو سنوورەکانی سیستەمدا مایەوە. لە پرسی تێکۆشانی هاوبەشدا دەبێت تایبەتمەندی ئەزموونی ئێستا لەبەر چاوبگرین و بە پێی داخوازی هاوبەشی بە خێرای بەرەیەکی گەل ڕێکخراو بکەین. ئەم بەرەیەیی گەل دەبێتە هەنگاوێکی دەستپێک کە هەموو پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەندیکاکان لە ناوییدا جێبگرن و لە گۆڕەپانی ناوخۆی دەست پێ بکات و یەکێتی بونیاتبنرێت."
لە بەردەوامی قسەکانییشدا ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری بە تایبەت هەوڵ دەدات تێکۆشانی یەکگرتووی ئازادی گەلی کورد و تێکۆشانی ڕەنجدەران و کرێکاران ئاستەنگ بکات و دووپاتی کردەوە دەسەلاتداری زۆر لەم یەکێتییە دەترسێت و گوتی: "دەسەڵاتداری و سەرمایەداری هەمیشە هەوڵدەدات تەڤگەری جەماوەری یان تێکۆشانی یەکگرتووی ڕەنجدەران، کرێکاران و گەلی کورد پارچە بکات، بێکاریگەری بکات. گەنجان لەم پڕۆسەیەدا بە ڕۆڵێکی گرنگ ڕاپەڕین. ڕەنجدەران و کرێکارانی کورد و تورک دەبینن پرسەکانیان هاوبەشە و زیاتر هەست بەمە دەکەن."
لە کۆتایی قسەکانییدا ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا وەک پارتی ڕەنج داخوازی زۆر خێراکانی چینی کرێکار و داخوازی ئازادی و یەکسانی گەلی کورد لە پڕۆسەی ١ی گوڵاندا پێکەوە بەرزکرایەوە و گوتی: "بۆ بونیاتنانی تێکۆشانی هاوبەش و بە هێزکردنی، لە تێكۆشان بەردەوامین."