کەجەدەکە-ئە جەژنی چوارشەممە سوری گەلی ئێزدی پێرۆز کرد.

لە پەیامێکدا کەجەدەکە-ئە جەژنی چوارشەممە سوری گەلی ئێزدی پیرۆز کرد و گوتی: "هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە هۆکاری ئاشتی، ستاتۆ و ئازادی."

جەژنی چوارشەممەی سور

کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) بە پەیامێک جەژنی سەرەتای نیسان (چوارشەممە سور)ی پیرۆز کرد و داوای داننان بە ستاتۆی شەنگالی کرد.

لە پەیامەکەی کەجەدەکە-ئەدا هیوا و چاوەڕوانی ئاشتی، ستاتۆ و ئازادی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی خوازراوە و هاتووە: "ئێزدی کە دێرینترین باوەڕداری و چاندیی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، لە مێژوودا ڕووبەڕووی چەندین کۆمەڵکووژی و فەرمان بووەتەوە. لە مڕۆشدا هەڕەشەکان لەسەر باوەڕ، هەبوونی نەتەوەیی و چاندی کوردانی ئێزدی درێژەی هەیە. حکومەتی عێراقی لەم مانگە پیرۆزەدا درێژە بە هەڕەشەکانی دەدات لەسەر گەلی ئێزدیمان."

لە پایەمەکەدا ئاماژە بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال کراوە و بانگەوازی بۆ پاراستنی چاند و ئاینی ئێزدییەکان کراوە.

پەیامەکەی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

"بە بۆنەی ئەم جەژنەوە دەبێت هەموو ڕێکخراو، باوەڕ و ڕای گشتی ئێزدییان بەرپرسیارێتی یەكێتی و ڕێکخستبوون بگرنە ئەستۆ و بە لە ئامێزگرتنی شەنگالەوە لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانی مەزن بکەن تا ئەوەی یەكێتی ئێزدییان دێتەئاراوە و ستاتۆ و بونیادنانی شەنگال دەڕەخستێت.

پێویستە هەموو کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەورووپا، لە پێناو ئەوەی تێکۆشانی هەبوونی گەلی ئێزدیمان بگات بە ستاتۆیەک، بە شێوەیەکی چالاک درێژە بە خەباتەکانیان بدەن. بۆئەوەی شەنگال ببێتە خاوەنی ستاتۆ، پێویستە لە چەندین دەڤەری ئەورووپا و جیهان چالاکی دیبلۆماسی ئەنجام بدرێت. ئەرکی بنەڕەتییمانە بە دووبارەکردنەوەی ئەمە بۆ گەلانی جیهان، دیسانەوە هەنگاوی کاریگەر بنێیین.

وەک کەجەدەکە-ئە جەژنی چوارشەممەی سور لە گەلی ئێزدیمان پیرۆز دەکەین و هیواخوازین ئەم جەژنە بۆ گەلی ئێزدی و کوردان ببێتە هۆکاری، ئاشتی، ستاتۆ و ئازادی."