دژی سزای لەسێدارەدانی وریشە، پەخشان و شەریفە چالاکی ئەنجامدرا
لە سوید لەلایەن کامپەینی بەرگری بۆ ئازادکردنی زیندانیانیی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی چالاکی ئەنجامدا.
لە سوید لەلایەن کامپەینی بەرگری بۆ ئازادکردنی زیندانیانیی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی چالاکی ئەنجامدا.
ڕۆژی ڕابردوو لە وڵاتی سوید گردبوونەوەیەکی ناڕازی لەلایەن کەمپەینی بەرگری بۆ ئازادیی زیندانیانیی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و بە بەشداری چالاکوانان و ئازادیخوازان بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بەرێوەچوو.
هەروەها لە کەمپەینەکەدا چالاکوانان داوایان کرد، خەڵکی ئازادیخواز بۆ پشتگیری کردن و ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ ژنە زیندانییە سیاسییە بڕژینە سەر شەقامەکان و دژی ئێران بوەستنەوە و هەمووان ببنە دەنگی هەر سێ ژنە چالاکوانی کورد.
جێگای ئاماژەیە، لە ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا، هەروەها لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن قاسم سەڵواتی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا، هەروەها لە ١٣ـی مانگی شووباتدا دووبارە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی پەسەند کرایەوە.