بڕیاری دەستبەسەرکردنی جێگری سەرۆکی شارەوانی بەیکۆز درا
بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ جێگری سەرۆکی شاروانی بەیکوز بە بانگەشەی 'گەندەڵیکردن لە تەندەر' درا و پشکنین لە ماڵەکەییدا دەستپێکرا.
بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ جێگری سەرۆکی شاروانی بەیکوز بە بانگەشەی 'گەندەڵیکردن لە تەندەر' درا و پشکنین لە ماڵەکەییدا دەستپێکرا.
بەگوێرەی زانییارییەکان، پشکنین لە ماڵی فیدان گول و ژووری کارکردنەکەی لە شارەوانی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندرا ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی دۆسییەیی لێپرسینەوە لە سەرۆکی شارەوانی بەیکۆز، عەلادین کۆسەلەردا وەرگیراوە، کە لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا تا ئێستا ١٢ کەس گیراوە.