تەرمی جومعە چات بەخاک سپێردرا
جومعە چات کە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرا ژیانی لەدەستدا و بە بەشداریەکی جەماوەری لە شاری مێرسین بە خاک سپێردرا.
جومعە چات کە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرا ژیانی لەدەستدا و بە بەشداریەکی جەماوەری لە شاری مێرسین بە خاک سپێردرا.
جومعە چات، لە ساڵانی ١٩٧٨-١٩٧٩لە بەرخۆدانی جورنێ ڕەشدا بەشداری کردووە و دوای کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول دەستبەسەر و لە زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد رووبەڕووی ئەشکەنجەی قورس هاتبوو، ناوبراو لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری مێرسین کە لە بن چارەسەری پزیشکی دا بوو، کۆچی دوایی کرد.
تەرمی جومعە چات، بە بەشداری سەدان کەس و بەشداری عەلی بۆزان پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین لە گۆڕستانی قارادوڤار بە خاک سپێردرا.
دواتر لە شوێنی پرسەی مزگەوتی جیهادیە مەراسیمی پرسەی بۆدانرا.