کۆمسیۆنی گەل و باوەڕییەکانی دەم پارتی،بە بۆنەی ٣٧ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکووی ئەنفال ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە ناونیشانی "کۆمەڵکووژییەکانی ئەنفالمان لە بیرنەکردوە، لە بیریشی ناکەین"، گوترا: "١٤ی نیسانی ١٩٨٨... لە یادگەی گەلی کوردا بە رۆژێکی ڕەش تۆمار کرا. بە فەرمانی ڕژێمی سەدام حوسێن، بە هاوکاری هێزە باڵادەستەکان و پێشەنگایەتی دەوڵەت پلانی لە ناوبردن و کۆمەڵکووژی بە ناوی ئەنفالەوە جێبەجێکرا.
هەزاران کورد بە چەکی کیمیایی بە ڕێبازی زۆر دڕندانە شەهید کران. گوندەکان کاولکران و کوردان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا زیندە بەچاڵ کران. ئەم کۆمەڵکووژییە نەک تەنها لە ویژدانی میللەتێکدا، لە ویژدانی هەموو مرۆڤایەتییدا برینێکی قوڵی درووستکردەوە."
پەیامی دەم پارتی بەمجۆرە بەردەوامبوو:
"ئەنفال تەنها ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نەبوو. ئەنفال کارێکی قڕکردنبوو کە زمان، کەلتوور، مێژوو و داهاتووی گەلی کوردی بە ئامانج گرت. ئامانجی ئەنفال لە سڕینەوەی گەل بوو لەسەر نەخشە.
٣٧ساڵ تێپەڕی. ئازارمان زیندووە، توڕەییمان زیندووە. دەبێت بەرپرسانی کۆمەڵكووژییەکان نەک تەنها لە پێش مێژوو، دەبێت لە پێش مرۆڤایەتی و یاسادا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. دەبێت ئەم تاوانە بەبێ سزا نەمێنێتەوە، دادپەروەری بە دی بێت.
وەک دەم پارتی؛ کە باوەڕمان بە پیرۆزی مافی ژیان، یەکسانی گەلان و ئیرادەی ژیانی شکۆدارانەیە، هەموو قوربانییەکان کە لە کۆمەڵکووژییەکانی ئەنفالدا شەهید بوون بەڕێزدارییەوە بە بیردێنینەوە. لە لێگەڕینی یاسایی و دادپەروەرییدا لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین.
لە بیرمان نەکردوە، لە بکەرانی خۆشنەبووین، لە بیریشی ناکەین."