گوڵستان کلچ کۆچیگیت: گرنگترین کەسایەتی لە پرۆسەی چارەسەریدا گۆشەگیر کراوە

گوڵستان کلچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی گروپی دەم پارتی لە پەرلەمان ڕایگەیاند، "گرنگترین کەسایەتی کە بتوانێت بۆ ئاشتی و چارەسەری هەنگاو بنێت، بەڕێز ئۆجالانە" و وتی: "ئەم کەسایەتیە گرنگە هێشتا لە گۆشەگیریدایە."

گوڵستان کلچ کۆچیگیت جێگری سەرۆکی گروپی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمان هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوەکان کرد.

گوڵستان کلچ کۆچیگیت سەرەتا قوربانیانی 'ئەنفال'ی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند بۆ ئەوەی بە فەرمی دان بەو کۆمەڵکوژییەدا بنرێت، دەم پارتی لەو هەفتەیەدا ڕەشنووسی یاسایی پێشکەشی پەرلەمان دەکات.

گوڵستان کلچ کۆچیگیت بە بیری هێنایەوە کە ١٤ی نیسان ساڵیادی 'ئۆپەراسیۆنەکانی کەجەکە'یە و وتی: "لەو ڕۆژەدا دەستە ڕەشەکان دەستیان بە هەوڵدان کرد بۆ تێکدانی هەوڵەکانی چارەسەریی بە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەجەکە. بەداخەوە ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو بوون."

گوڵستان کلچ رایگەیاند، "ئەمڕۆ جارێکی تر دەمەوێت سەرەنج بخەمە سەر گرنگی چارەسەری و دیالۆگ."

گوڵستان کلچ ڕایگەیاند کە ئەوان بۆ تورکیایەک کە هەمووان بتوانن سوود لە ماف و دادپەروەری وەربگرن تێکۆشان دەکەن و وتی: "ئێمە بە ئیرادەیەکی بەرزەوە درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین."

گوڵستان کلچ بە بیرهێنانەوەی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی نێوان سەرۆککۆمار ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی وتی: "ئەم کۆبوونەوەیە خاڵێکی گرنگ بوو بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، بۆ تێپەڕبوون بۆ قۆناغێکی نوێ. لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندن لەسەر ئەو لایەنانە کرا کە تا ئێستا لە بەردەم پرۆسەکەدا ئاستەنگن. لەو دیدارەدا دووپات کرایەوە کە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو پرۆسەیەی کە بەڕێز ئۆجالان دەستی پێکردووە، پێویستە بارودۆخی بەڕێز ئۆجالان باشتر بکرێت و کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمرالی بهێنرێت.

هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت، بەڵام هەندێک لایەن بە بەردەوامی هەوڵدەدەن لەم مەسەلەیە تێنەگەن. ئەو ڕێبازانەی نیشان دەدرێن کێشەکە پێچەوانە دەکاتەوە. ئایا گرنگترین کەسایەتی کە بتوانێت هەنگاو بەرەو ئاشتی و چارەسەری بنێت، خودی بەڕێز ئۆجالان نییە؟ بەڵێ، تەنها ئەوە. ئایا بە شێوەیەکی بەرجەستە ئەم ئیرادەیەی نیشان نەداوە؟ مادام داوای بێدەنگکردنی چەکەکان و لابردنی دەکرێت و داوای کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی دەکرێت، بۆچی گرنگترین کەسایەتی کە دەتوانێت ئەم ڕەوڵە بگێڕێت هێشتا لە گۆشەگیردایە؟

هەروەها بۆچی ئاستەنگی دادەنرێت؟ ئایا هەموو کەس چارەسەر و ئاشتی ناوێت؟ ئێمە دەمانەوێت جارێکی تر لەبەردەم ڕای گشتیدا ئەم پرسیارانە دوبارە بکەینەوە. ئەگەر ئەمجارە بڕیارمان داوە پێکەوە مێژوو دروست بکەین، پێکەوە هەنگاومان ناوە و ئێستا لە قۆناغێکی مێژووییداین، مادام بۆچی هێشتا باسی ئیجتیهاد و ڕێباز دەکرێت؟ بەڕاستی تێگەیشتنی ئەم بابەتە ئەستەمە.

بە دەیان جار لە پەرلەماندا باسی ئەم بابەتەمان کردووە. پەرلەمان چی دەکات بۆ چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد؟ لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا گفتوگۆیەکی زۆر کراوە، هەنگاوە نراوە، کۆبوونەوە ئەنجام دراوە، هەروەها بانگەوازیی ڕاگەیەندراوە. بەڵام پەرلەمان هیچ هەنگاوێکی نەناوە. بۆچی هیچ هەوڵدان و چالاکیەک لە پەرلەماندا نییە؟ بۆچی دەستپێشخەری ناکات؟ ئێمە لەمە تێناگەین."