لە دەرباسیە و شەدادی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا

لە دەرباسیە و شەدادی بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە نەمام چێنرا و سیمینار ئەنجامدرا.

بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، پارتی سەوزی دیموکراتیک بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە گوندی بەرکەڤر نەمامی چاند.

بەم بۆنەیەوە نزیکەی ٥٠ نەمام چێنرا.

هەروەها کۆنگرەی ستار لە شەدادی سیمینارێکی ڕێکخست، دانیشتووان و ئەندامانی ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، بەڕێوەبەری ماڵی ژنانی شاری شەدادی عیتاب محەمەد، لە سیمینارەکەدا باسی ژیان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی کرد لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک.

هەروەها تیشکی خستەسەر دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئاماژەی کرد بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێگەیەک بۆ ئاشتی و دیموکراسی.

هەروەها تیشکی خستەسەر فەلسەفەی ئازادیی ژنان و ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیی ژنانی وەک پێشمەرجی بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی و ژینگەی دیموکراتیک پێناسەکرد.