زیندانییە نەخۆشەکان و پێداگری ئایدیۆلۆژی دەوڵەت
نزیکایەتی دەوڵەت لە بەرانبەر زیندانیانی سیاسی بەشێکە لە "سیاسەتی دیلگرتن". ئەم دۆخە یاسای سزای کلاسیک تێدەپەڕێنێت. ئازاد نەکردنییان تەنها کەمتەرخەمی کەسی نییە، ڕاستەوخۆ سزادانی بە کۆمەڵە.
نزیکایەتی دەوڵەت لە بەرانبەر زیندانیانی سیاسی بەشێکە لە "سیاسەتی دیلگرتن". ئەم دۆخە یاسای سزای کلاسیک تێدەپەڕێنێت. ئازاد نەکردنییان تەنها کەمتەرخەمی کەسی نییە، ڕاستەوخۆ سزادانی بە کۆمەڵە.
لە تورکیا دەوڵەت زیندانەکان وەک ئایدۆلۆژیای دەوڵەت و زیهنیەتی ئەمنی بە کاردێنێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان. بەتایبەتی کاتێک زیندانییە سیاسییەکان بابەتی گفتوگۆ دەبن، ئەگۆڕەپانە یەک بە یەک دەگۆڕن بۆ "ناوچەی دیل" و نۆرمەکانی یاسایی و تەندروستی و مافی مرۆڤ هەڵدەپەسێردرێن، جێگەی خۆی بۆ لۆژیکی کۆنترۆڵکردنی ڕەهای دەوڵەت دەهێڵێتەوە. لە ساڵانی دواییدا ئاستەنگییەکانی مافەکانی چارەسەر وەرگرتنی زیندانیانی نەخۆش و مەترسی لەسەر ژیانیان، ئەم سیاسەتە بە ڕوونی نیشان دەدات.
بە پێی بەڵگەنامەکانی مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەیی، زیندانی وەک هەر ئەندامێکی دیکەی کۆمەڵگە لە لایەن مافی خزمەتگوازری تەندروستییەوە خاوەن مافی یەکسانە. کۆمیتەی ڕێگریکردنی ئەشکەنجە (CPT) گرێدراوی کۆنسەی ئەوروپا بە ساڵان سەرنج دەخەنەسەر پرسی سیستەماتیکی لە زیندانەکانی تورکیا. بە تایبەتی پێشلکردنی مافەکانی تەندروستی زیندانیانی سیاسی. بەپێی ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەی پزیشکی دادوەری، بەردەوامی دۆخی سەختی زیندانیانی نەخۆش، تا ئێستاش وەک پەڵەیەکی ڕەش لەسەر تۆماری مافی مرۆڤی تورکیا ماوەتەوە.
ئەم نزیکایەتییەی دەوڵەت لە دژی زیندانیانی سیاسی، وەک بەشێک لە "سیاسەتی دیلگرتن" شێوە دەگرێت. ئەم دۆخە یاسایی سزای کلاسیک تێدەپەڕێنێت. ئازاد نەکردنیان تەنها کەمتەرخەمی کەسی نییە، ڕاستەوخۆ سزادانی دەستەجەمعییە. ئەم سیاسەتە نوێ نییە. لە پڕۆسەی ٢٠١٣ کە دەستی پێکرد و لە ڕای گشتییدا وەک "پڕۆسەی چارەسەری" ناسراوە، پرسی زیندانیانی نەخۆش خرابوویە ڕۆژەڤەوە. لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بابەتی وەک کشانەوەی هێزی چەکداری، ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسی و هەنگاوی دیموکراتیکبوون تاوتوێ کرا، بەڵام حکومەتی ئاکەپەی ئەوکات، بە تایبەتی لە پرسی زیندانیاندا هیچ هەنگاوێكی ڕوونی نەنا.
لەو کاتەدا بێباکی لە بەرانبەر زیندانییە نەخۆشەکان نیشاندرا، نیشانی دا پرۆسەی چارەسەرکردن لە ڕاستییدا 'دیموکراتیکبوون' نییە، ستراتیژییەکە بۆ کات قازانج کردن و بە شێوەیەک کۆنترۆڵکرسنی بێ چەکبوون بوو. ئەمڕۆش هەمان عەقڵیەتی دەوڵەت نەک تەنها ڕێبازەکانی خۆی، ئەم زیهنیەتەی بە بنەما دەگرێت و بەردەوامە.
کۆماری تورکیا نەک تەنها وەک پرسێکی ئەمنی، لە هەمانکاتدا وەک "هەڕەشەیەکی مەشروعیەت" لە تەڤگەری کورد نزیک دەبێتەوە. هەربۆیە ئازادکردنی سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکانی کورد، ڕۆشنبیران، ئەکادیمییەکان، یان گەریلاکانی پێشوو، بە پێی دەوڵەت تەنها لێبوردن نابێت، لە هەمانکاتدا بە مانای "تەسلیمبوونێکی ئایدیۆلۆژیک" دەبێت.
ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەم سیاسەتە تەنها زیندانی نییە. لە هەمانکاتدا بە مانایە دێت دەیانەوێت چاوی کۆمەڵگە بترسێنن. دەوڵەت ئەمە دەڵێت: "ئێوە ناتوانن لەسەر مێز لەگەڵ من دانیشن. داواکانتان ڕەوا نییە. بە مردن ڕازی بن." بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە، ئەم سیاسەتە لەسەر زیندانیانی نەخۆش بەردەوامە. ئەم سیاسەتە تەنها نایاسایی نا، لە هەمانکاتدا خاڵیبوونە لە ئەخلاقیش.
ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، تەنها بۆ مافەکانیان نا، لە هەمانکاتدا بۆ ئەوەی تورکیا لە ئاستی یاسا، دادپەروەری و دیموکراسی سەرلەنوێ بونیاتبنرێتەوە گرنگە.
دەڵێن، "زیندانەکان ئاوێنەی کۆمەڵگەن". ئەگەر ئەوکاتەی تورکیا سەیری ئەو ئاوێنە دەکات شەرم ناکات، ئەمە لە سایەیی ئەوانەیە کە هەوڵدەدەن ئەو ئاوێنەیە بشکێنن. زیندانیانی نەخۆش کاغەزێکن تەنها بانگەواز لە زوڵم ناکەن، لە هەمانکاتدا بانگەواز لە ویژدانی گەل دەکەن. تاوەکو ئەم دەنگە نەبیسترێت، دادپەروەری و ئاشتییەکی ڕاست مومکین نییە.