ئایندەی سیاسی عێراق لە سایەی داگیرکاری تورک

دۆخی ئێستای عێراق ئاماژەدانە بە بوارێکی ئاڵۆزی سیاسەت. هەڵوێست لە دژی پیلان و ئەجیندای داگیرکاری تورک، یەکلایکەرەوە دەبێت لە دیاریکردنی داینامێکێتی داهاتووی وڵاتدا.

هەڵسەنگاندن

کاریگەرییەکانی سیاسەتەکانی داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتنەکانی تورک کە ئەم چەند مانگە لەسەر عێراق و باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەردەوامی هەیە لە هەرێمەکەدا. دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان خواستێتی شەڕی دژ بە کوردان زۆر بەرفراوانتر بکات، بۆ ئەوەیشی بتوانێت ئامانجەکانی پێکبهێنێت، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەولێر و بەغداد دا کۆنسێپتێکی دامەزراندووە و ئەم کۆنسێپتەش ئەوە پیشان دەدات کە شەڕێکی فرە لایەن. کاریگەرییەکانی هەوڵدانە سەربازی و سیاسیەکانی مانگەکانی ئەم دواییە لەسەر سیاسەتی هەستیاری عێراق جێگەی سەرنجە. پاشەڕۆژی حکومەتەکەی سودانی کە بە هەڵوێستی سستی دژ بەداگیرکاری تورک دەناسرێت، یەکێکە لەو مژارانەی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبێتە مژاری گفتوگۆ.

هەوڵدانەکانی دیپلۆماسی تورک لەسەر بادینان

لە لوتکەی 'رێگای گەشەپێدان'، پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق دامەزراون، ئەمەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئاڵۆزییەکانی عێراق بکاتە دەرفەتێک بۆ خۆی. گەورەترین هەوڵی دیپلۆماسیەتی تورک لە ساڵی ٢٠٢٤دا 'قبووڵکردن' بوو بۆ داگیرکردنی کوردستان لەلایەن بەغداوە لەسەر بنەمای 'هاوکاری' ئابووری و وزە. ئەنقەرە کە تا ئێستاش کۆتایی بەم جۆرە هەوڵانە نەهێناوە، دەیەوێت پێش بە ئەگەری ناڕەزایەتی لە عێراق بگرێت کە سیاسەتێکی فرەلایەنەی هەیە. ئەو کارانەی کە ئێستا لە بادینان ئەنجام دەدرێن، وەک ئەنجامێکی ئەو سیاسەتانە بە سودی دوڵەتی تورک پیشان دەدرێن.

ناکۆکی و ململانێی جەمسەری شیعە-سونی

هەرچەندە هەوڵەکان لە ڕێگەی هەموو کەناڵەکانەوە دەدرێن بۆ ئەوەی نیشان بدرێت کە هەموو لایەنەکانی عێراق دژی تەڤگەری ئازادی کوردستانن، بەڵام شەڕی بە وەکالەت لە نێوان دەوڵەتانی تورک و ئێران لە ناوچەکەدا بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی دژ بە لەشکرکێشی ئەنقەرە بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٢١، تاران ئۆپەراسیۆن لە عێراق دژی هەموو هاوبەشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدات. لە هەڵبژاردنەکانی هەمان ساڵدا ڕەوتی سەدر و پارتی تەقەدومی عێراقی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و پەدەکە وەک هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک لە عێراق ڕێکخران.

ئێرانیش ئەمەی وەک جەمسەری سونی لە دژی خۆی هەڵسەنگاند و هەوڵی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هاوپەیمانێتییە بەکارهێنا.

ئۆپراسیۆنەکانی تاران لە دژی 'هاوپەیمانێتی ئەنقەرە'

تاران کە لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە جوڵەی دەستپێکرد، لە سەرەتادا ڕووی لە تەڤگەری سەدر کرد، کە بەشێکی گەورەی هاوپەیمانێتیەکەیە.  ئێران کە سەدر و دەوروبەرەکەی لە ناو سیاسەتی عێراقدا دورخستەوە، دواتر ڕووی لە بەشێک لەو پێکهاتە سیاسی و سەربازییانەی پەیوەستن بە سەدرەوە. موقتەدا سەدر دوای ماوەی دوو ساڵ بە ناوی 'بزوتنەوەی نیشتیمانی شیعی' ئاماژەی بە گەڕانەوەی بۆ ناو سیاسەتی عێراق دا. بەدەرخستنی سەدر لە گۆڕەپانی ساسیدا کاریگەری لە گۆڕینی هاوسەنگی  سیاسی دەکات.

فشاری سەرۆکایەتی پەڕلەمان

تاران دواتر لە ڕێگەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە، کە کاریگەری لەسەی هەیە، حەلبوسی کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عێراق بوو، لە پۆستەکەی دوورخستەوە. فشاری سیاسی و سەربازی دەکات و ماوەی ٩ مانگە ڕێگری دەکات لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.

دوا هەنگاو: پەدەکە

تاران لە لە کۆتاییدا ڕووی لە پەدەکە کرد، دەربارەی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان لە ڕیگەی هەمان دادگاوە گەلێک بڕیاردرا. پەیوەندنی و هەوڵدانەکانی پەکەدەکە لەگەڵ حکومەتەکەی ئەردۆغان بوون بە هۆکاری ئەوەی خەڵکی باشووری کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە گورزی قورسییان بەرکەوێ. دوای ٣٠ ساڵ ستاتۆی باشووری کوردستان بووە مژاری گفتوگۆ و پرۆسەکەش بەردەوامە.

کاریگەی ناکۆکیەکانی شیعە لە نێوان قوم و کەربەلادا

کێشەیەکی هەرە گەورەی ئێران لەگەڵ شیعەکانی عێراقدا ئەوەیە کە ئێران قوم وەک ناوەندی شیعە دەسەپێنیت.  عەرەبی شیعی لەبەرامبەر ئەمەدا وەستانەوە، ئەوەیان ئاشکراکرد ئەو سیاسەتی کە ئێران ئەیسەپێنێت سیاسەتی فارسە و دەسنیشانیانکرد کە دەبێت کەربەلا و نەجەف بە بنەما وەربگیرێت. ئەم دوو بۆچوونە هۆکارێکە بۆ ئەوەی بازنەی سیاسی شیعە لە عێراقدا جار جار هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی و ئابووری لەگەڵ جیهانی عەرەبی سوننە دروست بکەن. بەهۆی بۆچوونی جیاواز لە نێوان لایەنەکاندا، هەمیشە گۆڕانکاری لە شەریک و هاوپەیمانیدا ڕوودەدات.  ئەم دوو بۆچوونە هۆکارێکە بۆ ئەوەی بازنەی سیاسی شیعە لە عێراقدا جار جار هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی و ئابووری لەگەڵ جیهانی عەرەبی سوننە دروست بکەن. بەهۆی بۆچوونی جیاواز لە نێوان لایەنەکاندا، هەمیشە گۆڕانکاری لە هاوپەیمانیدا ڕوودەدات.

گەڕانەوەی سەدر

گەر سەدرا لە سەردەمی نوێدا بە دانانی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا بگەڕێتەوە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی، ئەکرێت لە قەیران و ناکۆکیەکانی عێراقدا ڕۆڵی هەبێت. هەر بۆیە سەدر لەم دواییانەدا پەیوەندی لەگەڵ سعودیە و ئیماراتی عەرەبی دامەزراندووە، و بەردەوامە لەو پێشهاتانە. هەر لەو چوارچێوەیەدا بارزانی پەیوەندی لەگەڵ ئیماراتی عەرەبیش هەیە سەبارەت بە هەڵبژاردن. بۆیە ئەمانە وەک هەنگاوی لایەنی بەرامبەر دادەنرێت.

هاوکاری داگیرکەران وادە کات کە حکومەتی سودانی هەڵوەشێتەوە

دۆخی ئێستا بۆ عێراق ئاماژەیە بۆ بوارێکی ئاڵۆزی سیاسەت. وەستانەوە لە دژی پلان و ئەجێندای داگیرکاری تورک یەکلاکەرەوە دەبێت لە دیاریکردنی دینامیکی داهاتووی وڵات. ئەم دۆخە پێش هەموو شتێک کاریگەری لەسەر حکومەتی سودان دەبێت کە گوێ بە دەنگی گەلی عێراق نادات. حکومەتی سودان کە خۆی بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئامادە دەکات، بە 'هاوکاری بێدەنگ'ی لە بەرامبەر داگیرکارییەکاندا ناڕەزایەتیی خەڵک بەدوای خۆیدا دەهێنێت. خەڵکی عێراق کە تا ئێستاش داگیرکاری تورکییان لەبیرە، لەبیریانە ئەگەر حکومەت هەنگاوی زیاتر نەنێت، ئەوا دەتوانن ناڕەزایی بەرز بکەنەوە. ئەم دۆخە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە بۆ داهاتووی حکومەتی سودان. ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا نراون دەریدەخەن کە حکومەتی ئێستا ناتوانێت جارێکی تر ببێتەوە حکومەت.

دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد

بابەتێکی دیکە کە بۆ لایەنەکان گرنگە، دەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتنانەیە کە لەسەر بنەمای پلانە نوێیەکانی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک لە عێراق دامەزراون، کە حکومەت لە عێراق بەردەوام لە گۆڕاندایە. ئەنقەرە کە لە هەوڵی دروستکردنی پەیوەندییەکی قووڵدایە لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای پڕۆژەی 'رێگای گەشەپێدان'، دووەم کۆبوونەوەی بۆ پڕۆژەکە ئەنجامدا و جارێکی دیکە دەستی بە فرۆشتنی کارەبا بە عێراق کردەوە. لەبەرامبەر ئەمەشدا جموجۆڵی سوپای تورک لە خاکی عێراق و باشووری کوردستان پشتگوێ دەخرێت. هەروەها هەوڵدان بۆ تاوانبارکردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە ڕای گشتی عێراقدا دەرئەنجامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایە.

گەر سودانی نەمنێت لە حکومەتدا، چی بەسەر ڕێکەوتننامەکانی لەگەڵ ئەردۆغاندا دێت

ئەنقەرە کە خواستێتی ئەو ڕێکەوتننامانەی کردوویەتی هەمیشەیی بکات، ئەوەی لێکدەداتەوە ئەگەر هاوسەنگی سیاسی لە عێراق بگۆڕێت، کە ڕۆژانەش لە گۆڕاندایە، زۆر زەرەرمەند نەبێت. لە لایەکی دیکەوە هەموو داتاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەت گۆڕاکاری بەسەردا دێت.  بۆتە دۆخێکی تایبەتمەند لە بەغدا کە حکومەتێکی نوێ پابەند نەبێت بە 'رێککەوتنەکانی' حکومەتی پێشوو. ئەمە یەکێکە لە ترسە گەورەکانی ئەنقەرە. هەوڵ دەدات دەستبەجێ هەموو دامودەزگاکان و داینامیکی دەوڵەتی عێراق بەم شتە ڕازی بکات.