دوو چەتەی داعش کە هێرشیان کردە سەر حەسەکە کوژران

چەتەکانی داعش لە باشووری حەسەکە هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر خاڵێکی شەڕڤانانی قەسەدە، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤانان هەر دوو چەتەکە کوژران.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (قەسەدە) ڕایگه‌یاند، دوو چەتەی داعش لەکاتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە خاڵەکانی هێزەکانیان لە باشووری حەسەکە کوژراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، “هێزەکانمان به‌ مه‌به‌ستی هەڵوەشاندنەوه‌ و دەستگیرکردنی ئەندامانی پاشماوەی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان."

قەسەدە لەو چوارچێوەدا ڕاگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە، دوو چەتە لە شانە شاراوەکانی داعش، لە کاتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر یەکێک لە خاڵەکانی هێزەکانمان، لە باشووری شاری حەسەکە،  لە وڵامدانەوەی هێزەکانماندا کوژران."

قەسەدە رایگەیاند: ئەو دوو چەتەیە هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو خاڵی سەربازیی هێزەکانمانەوە، بەڵام بە وردی لە ژێر چاودێری شەڕڤانانماندا بوون، هەر دوو چەتەکان دەستپێشخەرییان کرد و هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەرڤانانمان هەر دوو چەتەکە کوژران."