بە دیمەن

لە ستاڤرۆپوڵ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا

پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە کە ساڵی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، بە ڕاگەیاندراوێک لە ناوچەی نۆڤۆئالێکساندرۆڤسکی هەرێمی ستاڤرۆپوڵی ڕووسیا شەرمەزار کرا.

لە هەرێمی ستاڤرۆپوڵ لە ماڵی کەلتووری گوندی فێلدمارشاڵی سەر بە ناوچەی نۆڤۆئالێکساندرۆڤسک بە بۆنەی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کوردانی هەرێمی ستاڤرۆپوڵ حوسێن چەرکەز قسەی کرد و هێزە پیلانگێڕەکانی شەرمەزارکرد. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بێدەنگی لە بەرانبەر گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان و بێدەنگی لەسەر هێرشە جۆراوجۆرەکان بە واتا بەردەوامی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دێت.

لە بەردەوامی قسەکانییدا چەرکەز گوتی: " دووژمنانی گەلی کورد چی دەکەن با بیکەن، لە پلانەکانیان سەرنەکەوتن. لەبەر ئەوەی گەلی کورد لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بازنەیەکی لە پۆلا بونیاتناوە و بەسەر شوێنی ئەودا دەچێت. سەرکەوتن هی گەلی کورد دەبێت".

پاشان بەرپرسیاری کەلتووری ئۆتۆنۆمی کوردانی هەرێمی ستاڤرۆپوڵ محەمەد فەرمان هێزە پیلانگێڕەکانی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەو بیرۆکانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئێمەی داوە هەرگیز لە دڵ و مێشکمان دەرناچێت. هەمیشە لە سەر ڕێگەی ئەو دەبین".

چالاکییەکە بە بەرزرکردنەوەی دروشمی "بمرێت پیلانگێڕ" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.