کوردیناسیۆنی کۆنفیدڕاڵیزمی ژنانی کوردستان(کەژەکە) بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ سەڤیم بەلی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە:
"گەلانی تورکیا یەکێکی دیکە لە چنارەکانی لەدەستدا.
سەڤیم بەلی دار چنارێکی ١٠٠ساڵە و ١٠٠ساڵ بەرخۆدان و ڕێ نیشاندەرێکی نمونەیی ژیانە!
بە داخێکی زۆرەوە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی گەورەی سۆسیالیست، نووسەر و وەرگێڕ، سەڤیم بەلی-مان پێ گەیشت. وەک ژنانی کورد بەڕێزدارییەوە یادی ئەو کەسایەتییە شۆڕشگێڕە گەورەیە، سۆسیالیست، باوەڕمەند بە دۆزی ئازادیی گەلان، دۆست و هەڤاڵمان بەرز ڕادەگرین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی، هەموو کەسوکاری، هەڤاڵانی تێکۆشەر و بزووتنەوەی سۆسیالیست دیموکراتیکی تورکیا دەکەین.
ئەو ژیانی بە فیداکاری، ئیرادەی تێکۆشان، عاشقی مرۆڤایەتی، بوێری، هیوا و بەرخۆدان بەسەر برد. سەڤیم بەلی بە بەشدارییە گرنگەکانی لە گەشەپێدانی بزووتنەوەی چەپی تورکیادا، بە کەسایەتی و خەباتی خۆی میراتێکی گەورەی بەجێهێشتووە. بە نووسینەکانی، وەرگێڕانە پڕ لە ئازارەکانی، هەوڵە شۆڕشگێڕییە بێوچانەکانی و ژیانی پڕ لە تێکۆشانی، بوو بە نمونە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
کەسایەتی شۆڕشگێڕانە و هەوڵەکانی، کە ئێمە وەک ژن بە نمونە وەریدەگرین، هەمیشە لە مێشک، تێکۆشان و دڵماندا دەمێنێتەوە. هەروەها لە تێکۆشانماندا کەسایەتی و میراتی شۆڕشگێڕانەی بە زیندووی بەرز ڕادەگرین.
ئەی چناری شۆڕشگێڕ، کە دڵت پڕ بوو لە سۆسیالیزم، عەشق بە مرۆڤایەتی و حەسرەتی ڕۆژانی ڕوون بوو، تۆ لە هەموو هەنگاوێکدا بە کەسایەتی ڕۆشنبیری خۆت ڕووناکیت بڵاو کردەوە. شان بە شان لە تێکۆشانی دیموکراتیک، کرێکاریدا بەرخۆدانت کرد، بوویتە هەڤاڵێکی هێزە تێکۆشەرەکان دژی چەوسانەوەی دنیای سەرمایەداری و چەوساندنەوەی نەتەوەیی، هەرگیز لە کەسایەتی دژە ئیمپریالیستی و ئینترناسیۆنالیستی خۆت پەشیمان نەبووی. هەرچەندە ئێمە بەدەست نەبوونی بەهایەکی هێندە جیاوازەوە کە ئەم ژینگانەیان پەروەردە کردووە دەناڵێن، بەڵام هەمیشە تۆ کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ بوویت کە گەل و ژنانی تورکیا بە شانازییەوە یادت دەکەنەوە. تۆ بە کەسایەتیت کە بەبێ گوێدانە بای سەختی فاشیزم و کودەتاکان، لە پێدانی هیچ بەدیلێک کۆتاییت نەکرد و بۆ بیرۆکەی ژیانێکی ئازاد، دیموکراتیک و سۆسیالیست تێکۆشای و ناو یادت بۆ هەمیشە هێشتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا گوتت: "ویستم قەدرم بزانن. پێش هەمووشتێک ویستم پشکێکم هەبێت. ویستم سوودێکم هەبێت. نەک بۆ خۆم، بەڵکوو بۆ هەموومان دەمویست سوودمەند بم." تۆ وەک گوتت و ئاواتت بوو، ژیایت. هەرگیز وازت لە خەونەکانت نەهێنا بۆ جیهان و ژیانێکی جوانتر. بە بوونی خۆت، قسەکانت، قەڵەمەکەت و تێکۆشانت ماندوو نەناسانە کارت کرد بۆ ئەوەی سوودت هەبێت. نە ژن، نە کرێکار، نە گەلی تورک و نە ئێمەی ژنانی کورد، قەد تۆ لەبیر ناکەین و قەدرت دەزانین و بەردەوام دەبین لە یادەوەرییەکانی تۆ.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت و سپاسی بێ پایان ئارام بگرە هەڤاڵ سەڤیم، خەونە شۆڕشگێڕییە سۆسیالیستیەکانت بە ئێمە سپێردراوە..."