شاندی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی یەکێتی ئەوروپا سەردانی دەم پارتیان کرد
سەرۆکی کۆنگرەی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی ئەوروپا مارک کۆڵس و شاندی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی یەکێتی ئەوروپا سەردانی دەم پارتیان کرد.
سەرۆکی کۆنگرەی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی ئەوروپا مارک کۆڵس و شاندی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی یەکێتی ئەوروپا سەردانی دەم پارتیان کرد.
سەرۆکی کۆنگرەی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی ئەوروپا مارک کۆڵس پەیوەست بە سەپاندنی مەرجی خۆبەڕێوەبەرییە خۆجێیەکان لە تورکیا، لەگەڵ هاوڕاپۆرتەر بریۆنی ڕودکین و شاندی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی ئەوروپا سەردانی دەم پارتیان کرد.
دوای بەخێرهاتنیان، لە لایەن شاندی دەم پارتییەوە کە پێکهاتبوون لە؛ هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری، هاووتەبێژی دەستەی بەڕێوەبەرییە خۆجێیە دیموکراتیکەکان جانان کەبنەچ ئۆزکان، پەرلەمانتاری بەدلیسی دەم پارتی حوسێن ئۆلان و ئەندامی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی دەم پارتی ئەرڤەن چەڤیک پێک دێت، پەیوەست بە ئەزموونی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی دەم پارتی، فشارەکان لەسەر بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکان و سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان زانیارییان دا بە شاندەکەی ئەوروپا.
شاندی بەڕێوەبەرییە خۆجێیەکانی ئەوروپا پەیوەست بە سەپاندنی خۆبەڕێوەبەری زانیاریی بەرفراوانیان دا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی هەرێمەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و باس و تاوتوێی گرنگی دیموکراتیزەکردنی هەرێمەکە و کاریگەرییەکانی کرا.