بە دیمەن

شەهید کارکەر و هاوڕێکانی یاد کرانەوە

لە لەندەن بە مەراسیمێکی تایبەت یادی شەهید کارکەر کورەجیک و هاوڕێکانی کرایەوە.

مەراسیمی شەهید

کۆمیسۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ئەنجومەنی گەلی کوردیی لەندەن بۆ یادکردنەوەی کارکەر کورەجیک (حوسەین ئینال)، ئەرەن موحەمەد (عومەر ئەرەن) و توڵهەڵدان ئامەد (محمەد ساڵح ئاک) کە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١دا لە هەرێمی مەتینا لە هێرشی ئاسمانی دەڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون بە لە ناوەندی کەجەجە کۆبوونەوەیەکییان ڕێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا بنەماڵەی شەهید کورجیک و چەندان کەسی دیکە بەشداربوون.

لە مەراسیمەکە لەژێر ڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، وێنەی شەهیدان دانرا و بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشرابوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و درووشمی "شەهید نامرێ" بەرزکرایەوە و دواتر سینەڤیزیونێک لەسەر شەهیدان نمایشکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا لەسەرناوی ئەنجومەنی گەلی کوردی لەندەن، بۆتان مێردین قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا شەهید کارکەر کورەجیک جوانترین نموونەی وڵاتپارێزی کوردستان و بە ئیرادەوە لە پێناو ئازادی کوردستاندا گیانی خۆی بەختکرد.

لەسەرناوی کۆمیسۆنی بنەماڵەی شەهیدان، ڕۆزەرین ئەحمەد بەڕیزەوە یادی شەهیدانی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا بۆ هەمیشە لەسەر ئامانج و ئاواتی شەهیدان بەردەوام دەبن.

دواتر نوسەر ئیلهام بەکر قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد تەڤگەری ئازادی کورد تەڤگەری شەهیدانە و خوڵقێنەری ژیانێکی نوێیە و وتی: "هەموو ئەمانەش بە فیداکاری شەهیدان دێنەئاراوە."

یادکردنەوەکە بە خوێندنەوەی هەڵبەست و وتنەوەی درووشم کۆتای هات.