لە سودان حکومەتی هاوتەریب دامەزرا: ئایا وڵات دابەش دەبێت؟
لە سودان لە نێوان سوپا و هاوپەیمانی پێشووی هێزەکانی پشتیوانی خێرا(HDK) شەڕ و پێکدادانی توند بەردەوامە. HDK و هاوپەیمانەکانی ڕێبازی دامەزراندنی بۆ حکومەتێکی هاوتەریب لە نایرۆبی واژۆ کرد.
لە سودان لە نێوان سوپا و هاوپەیمانی پێشووی هێزەکانی پشتیوانی خێرا(HDK) شەڕ و پێکدادانی توند بەردەوامە. HDK و هاوپەیمانەکانی ڕێبازی دامەزراندنی بۆ حکومەتێکی هاوتەریب لە نایرۆبی واژۆ کرد.
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ــەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپا بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ عەبدولفەتاح ئەل بورهان و HDK بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٢ ملیۆن کەس. بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، سودان لە ئێستادا لە جیهاندا گەورەترین ناوچەی شەڕ و بە کۆچ کردنی زۆرەملێیە.
ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی حکومەتێکی هاوتەریب شەوی شەممە لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لە نایرۆبی پایتەختی کینیا واژۆی لەسەر کرا.
بەگوێرەی ئاژانسی (AFP)، ئەو کەسانەی ئەم ڕێککەوتنەیان واژۆ کردووە بە نیازی دامەزراندنی "حکومەتێکی ئاشتی و یەکگرتوو"ن لەو ناوچانەی سودان لەژێر دەستی سەرهەڵدێرەکانە.
لە ڕێککەوتن نامە واژۆکراوەکە بەڵێنی دامەزراندنی "دەوڵەتێکی عەلمانی، دیموکرات، ناناوەندی لەسەر بنەمای ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری، بەبێ دادگایی کردنی کولتووری، نەتەوەیی، ئایینی و ناوچەیی" هاتووە.
جێی ئاماژەیە هێشتا دیار نییە حکومەتی هاوتەریب لە کوێ دادەمەزرێت. ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە شەڕ و دەستەبەرکردنی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکانە بەبێ گرفت و دروستکردنی "سوپایەکی نیشتمانی نوێ، یەکگرتوو و مودێڕنە" کە نوێنەرایەتی هەموو لایەن ونەتەوەکان بکات.
سوپا و HDK بە تاوانی جەنگ تۆمەتبارن. HDK بە تۆمەتی توندوتیژی ڕەگەزی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا تۆمەتبارە.
بەڵام دیار نییە شەڕی سودان و ڕاگەیاندنی حکوومەتی هاوتەریب وڵات بەرەو کوێ دەبات، بەرەو یەکگرتوویی یان دابەش بوون.