دیداری گەل لە کۆپنهاگ: پێویستە هەمووان تێکۆشان بۆ ئاشتی بکەن
لە شاری کۆپنهاگ بە بەشداری سیاسەتمەدار ئیدریس باڵوکەن دیداری گەل بەڕێوەچوو.
لە شاری کۆپنهاگ بە بەشداری سیاسەتمەدار ئیدریس باڵوکەن دیداری گەل بەڕێوەچوو.
لە کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک لە چوارچێوەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی دانیمارک و ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ دیداری گەل بەڕێوەچوو. ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، سیاسەتمەداران و بەسەدان کورد ئامادەی دیدرەکە بوون.
لە دیداری گەل دا سیاسەتمەدار ئیدریس باڵوکەن بەشدار بوو و ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکە کە دەتوانێت بە سەرکەوتوویی ستراتژیەک جێبەجێ بکات کە لەسەر مێزی دانوستان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەو مانایە ئاسایشی گەلەکەی بەلاوە زۆر گرنگە و دەپارێزێت.
باڵوکەن ڕایگەیاند، بە قۆناغێکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕن و وتی: "زیاتر لە هەموو کاتێک پێویست بە پشتیوانی تەڤگەری ئازادیی کورد و سیاسەتی کورد و ڕێبەر ئاپۆ هەیە. لە پرۆسەیەکی وەها پڕ لە ریسک و بەرپرسیارێتیدا، پێویستە هەر کەس بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری بکەن و بە هەموو توانایانەوە بۆ جێگیرکردنی ئاشتی تێکۆشان بکەن."