لە بەلجیکا یادی شەهیدانی ئازادی کرایەوە
لە هەرێمی لیژەی بەلجیکا یادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان کرایەوە کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
لە هەرێمی لیژەی بەلجیکا یادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان کرایەوە کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
بە مەراسیمێکی تایبەت لە هەرێمی لیژەی بەلجیکا یادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان کرایەوە کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
لە هۆڵی یادکردنەوەکەدا وێنەی شەهیدان هەڵواسرابوون. لەگەڵییدا ئاڵاکانی یەپەژە و قەسەدە بەرزکرابوونەوە.
یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستپێکرد. دواتر سیاسەتمەدار سەعید فرات قسەیکرد و لە قسەکانییدا هەڵسەنگاندی بۆ میراتی شەهیدان کرد، دواتر بە تێروتەسەلی باسی لە قۆناغەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لە قۆناغێکی کاریگەر و هەستیاردایە.
لە یادکردنەوەکەدا محەمەد ئەنجو کاکی هەردوو گەریلای هەپەگە جەسور ڕۆبۆسکی (ئادەم ئەنجو) و جەسور ڕۆبۆسکی (ئۆزگور ئەنجو) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون، قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەموو کاتێک بەردەوام دەبن لەسەر ئامانجی شەهیدان و ڕێگەی ئازادی گەلانە.
دواتر لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدانی جزیرەی بۆتان هەریەک لە بێریڤان، نزار و مستەفا قسەیان کرد.
لە قسەکاندا ئاماژە بەوەکرا شەهیدان لە پێناو ئازادی خاک و گەلەکەیاندا گیانی خۆیان بەخشی و گوتییان: "بە تێکۆشانی شەهیدانمان سەربڵندین و هەست بە شكۆیی کوردبوونی خۆمان دڵسۆزین."
هەر لە یادکرانەوەدا یادی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد شەهید عەگید ڕۆژ کرایەوە، کە لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو.