ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ (شەرڤان سەیدۆ) لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ لە تشرین لە هێرشێکی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی شەهید بوو، گەشتێکی دوور و درێژی لە ڕاگەیاندنی حەقیقەت بەڕێوەبرد.
عەگید ڕۆژ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەرخۆدانی بێ وێنەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای سات بە سات ڕادەگەیاند.
سەرەڕای ئەوەی کاتێکی کەمبوو بەشداری تەڤگەری ئازادی بوو بوو، بوو بە شوێنکەوتەی گوربەتەلی و خەلیل یوسالان.
سەبارەت بە ژیان و کەسێتی ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو، هاوڕێی ئەو، ڕۆژنامەوان لیلاڤ عەلی قسەی کرد.
ڕۆژنامەوان لیلا ڤ عەلی ئاماژەی بەوەکرد هاوڕێ عەگید دەنگ و ڕەنگی ڕاستیبوو، گوتی: "هەڤاڵ عەگید کردەوە دڕندەییەکانی دەوڵەتی تورکی لە عەفرین یەک بە یەک بە بەڵگەی دەکرد. بەرخۆدانی بێ وێنەی ٥٨ ڕۆژی سات بە سات ڕادەگەیاند. ئەوکاتەی بەشداری تەڤگەری ئازادی بوو، سەرەڕای ئەوەی گەنجبوو، بەڵام هەنگاوی بۆ داوە نەنا. هەڤاڵ عەگید تەنها ڕۆژنامەوانێک نەبوو، لە هەمانکاتدا دەنگی کۆمەڵگە بوو، بەهۆی ئەوەی خەڵکی عەفرینبوو لە ئێشی گەلی هەرێمەکە تێدەگەشت و هەستی پێدەکرد. هەڤاڵ عەگید ئاستەنگی و ناڕەحەتی نەدەناسی، لە شۆڕشدا فیداکار بوو. کێشە و کەمکورتی هەر هەڤالێک هەبوو بایە گفتوگۆی لەسەر دەکرد و بۆ چارەسەرکردن چی پێویست بووبایە ئەنجامی دەدا. هەڤاڵ عەگید وەک پاڵپشتییەک بوو بۆ هەڤاڵانی، بە کار و خەباتی بوو بوو بە بیری ڕاگەیاندنی ئازاد. لە دەستپێکی هێرشەکان لە بەنداوی تشرین، بە پێداگرییەوە تاوەکو شەهید بوونی لەگەڵ هەڤاڵانی بەرخۆدانی دەکرد و تاوەکو ڕاستییەکان ڕابگەیەنێت. کەسێتی هەڤاڵ عەگید بە فەلسەفەی ئاپۆی پەروەردە کرا بوو".
لیلاڤ عەلی بە بیرهێنایەوە دەوڵەتی تورک بە هێرشەکان ناتوانێت دەنگی ڕاستی ڕاوەستێنێت و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "هەرگیز پێنوس و کامێرای هەڤاڵمان لە زەوی نامێنێت. بە بەهێزکردنی کارەکانمان بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵانمان بدەین و ببین بە دەنگی ڕاستیی، دەنگی عەزیز و نازمەکان. ئێمەش بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئێمەی شوێنکەوتەی گوربەتەلی و عەگیدەکان ڕێگە نەدەین کە دەنگی حەقیقەت بێدەنگ بکرێت و دەنگی حەقیقەت بەرز دەکەینەوە".
لیلاڤ ئاماژەی بەوەدا بێدەنگی بە مانای هاوکاری دێت و گوتی: "ئەمە جاری یەکەم نیییە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئازاد بە ئامانج دەگرێت. پێش ئەوەی هەڤاڵ عەگید ڕۆژ شەهید ببێت، لە هەمان شوێن هەڤاڵانمان نازم و جیهان شەهیدبوون و نەک تەنها کە ڕۆژئاوای کوردستان، لە تەواوی کوردستان دەنگی حەقیقەت بە ئامانج دەگرێت. گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و مامۆستای هێژا ڕاگەیاندنی ئازاد عەزیز کۆیلۆئۆغلۆ بە ئامانج گیران. لە هەرێمە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین ڕۆژنامەوانان کە هەوڵدەدەن دڕندەی چەتە داگیرکەرانی هەرێمە پیشان بدەن دەڕفێنرێن و چارەنوسیان دیار نییە، بەڵام بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەوانان تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی و دەبێت دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دادگای بکرێت. ئەم هێرشانە لەسەر ڕۆژنامەوانان هێرشی قڕکردنی گەل و کۆمەڵگەیە. دیسان هەڤاڵ عەگید بە بیردێنینەوە و لە کەسێتی ئەودا سەری ڕێز لەبەردەم شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و دەنگی حەقیقەت دادەنێین".