هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوونی ئەندامێکی ڕاگەیاند

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاگەیاند عەلی مستەفایی ئەندامییان بە هۆی نەخۆشییەوە شەهید بووە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی شەهید بوونی ئەندامێکییان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی ئەندامیان عەلی موستەفا لە شاری حەلەب لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا بە هۆکاری نەخۆشکەوتنی قورسەوە شەهید بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهید کراوە و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ئامانجی شەهیدان دووپاتکراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: عەلی موستەفا                         

ناوی دایک و باوک: ئامینە – عومەر

شوێن و کاتی لە دایکبوون: جەقماقی گەورە / ١٥-١-١٩٧٥

شوێن و کاتی بەشدار بوون: حەلەب / ١٥-٥-٢٠١٩

کاتی شەهید بوون: ٢١-٢-٢٠٢٥