شەهید باوەڕ سەرحەد لە وپەرتال یادکرایەوە
گەریلای هەپەگە، باوەڕ سەرحەد کە لەکاتی ئاگربەست لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوو، لە وپەرتال یادکرایەوە.
گەریلای هەپەگە، باوەڕ سەرحەد کە لەکاتی ئاگربەست لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوو، لە وپەرتال یادکرایەوە.
گەریلای هەپەگە، باوەڕ سەرحەد (محەمەد ئاراس) لە ٣٠ـی ئایاری لە هێرشی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، لە شاری وپەرتالی ئەڵمانیا یادکرایەوە. مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەکتەم) یادکرایەوە. بنەماڵەی گەریلا باوەڕ سەرحەد و کوردستانیان بەشداربوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی دەکتەم_وپەرتال، ساڤجی ئازار قسەی کرد. دواتر لەسەر ناوی بنەماڵەی باوەڕ سەرحەد، حەسەن ئاراس، لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) عەلی کۆنکورت، لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەلی کوردی وپەرتال، هارون دەمیرەڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان، سەمرا تەمەل قسەیان کرد.
پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی گەریلا باوەڕ سەرحەد پیشاندرا.
مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.