لە کانتۆنی فراتەوە بەرەو بەرخۆدانی بەنداوی تشرین
بە سەدان کەس لە کانتۆنی فراتەوە بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
بە سەدان کەس لە کانتۆنی فراتەوە بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
ئەمڕۆ لە شار، ناوچە و گوندەکانی کانتۆنی فراتەوە لە ناوەندی شاری کۆبانێ کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەی هەموو بەرخۆدەران جەماوەر بە کاروانی ئۆتۆمبیل بە وتنەوەی دروشمەوە بەرەوە بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
پێنجەم کاروانی گەلی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و بۆ پاراستنی ژێرخانی ئاو و کارەباکەیان دەڕۆنە بەنداوی بەرخۆدانی تشرین و ئێشکگری دەگرن.