چالاکی ناڕەزایەتی لە قاغزمان: کەس سەر نەوی ناکات

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت لە چالاکی ناڕەزایەتی قاغزمان گوتی: "چەندێک دەتانەوێت قەیوم دابنێن و خەڵک بگرن، بەڵام کەس بەرامبەر ئێوە سەر نەوی ناکات".

دەم پارتی لەبەردەم شارەوانی قاغزمان دژی دانانی قەیوم ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت، پەرلەمانتارانی دەم پارتی سومەیە بۆز و نەجلا دەمیر و هەڤاڵ بۆزداغ و یەڵماز هون بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا چەندین جار درووشمی "قەیوم تاڵانە" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی قەرس ئارزو ساڤاش دەرمان، گوتی: "هەردەم ئاشتی بۆ هەموو گەلانی تورکیا دەپارێزین و هەرگیز قەیوم قبووڵ ناکەین".

هاوسەرۆکی شارەوانی قاغزمان، محەمەد ئاڵکان ڕایگەیاند بە تۆمەتی ناڕاست سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەوان هەرگیز سەر نەوی ناکەن.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند ئامانجی قەیوم دەستبەسەراگرتنی ڕەنج و ئیرادەی گەلە، گوتی: "چەندێک دەتانەوێت قەیوم دابنێن و خەڵک بگرن، بەڵام کەس بەرامبەر ئێوە سەر نەوی ناکات".

چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.