ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆتایی بەرخۆدانی شەڕڤانانیی و تێکشکاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی بڵاو کردوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا ئەم زانیاریانە خراونەتەڕوو:
"دوێنێ دووشەممە شەڕڤانانمان لە هەموو بەرەکانەوە تەواوی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتانی بۆسەر خاڵی بەرگری هێزەکانمان تێکشکاند."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک کراوە لەسەر دەوروبەری بەنداوی تشرین و جەختکراوەتەوە لە تێکشکاندی هێرشی چەتەکان و دەڵێت: "لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانانماندا زیانێکی گیانی زۆر بەر چەتەکان کەوتووە، بەڵام ژمارەی کوژراوەکانیان نەزانراوە."
خستنەخوارەوەی چوار درۆن
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ئامادەی وەڵامدانەوەی شەڕڤانان دەکات بەرانبەر هەموو هێرشەکان و دەڵێت: "چەتەکان لە دوای تێکشاندنیان جارێکی دیکە هەوڵیان دایەوە بە درۆنی خۆکوژ هێرش بکەنەوە، شەڕڤانامان هێرشەکانیان تێکشاندا و چوار درۆنی خۆکوژی چەتەکانیان خستەخوارەوە."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر گوندەکانی کۆبانێ، جەختکراوەتەوە بە هۆیی کەوتنەخوارەوەی ١١٠ گولە تۆپ زیانێکی زۆر بەو گوندانە کەوتووە.
کوژرانی دوو چەتە و تێکشاکاندی دوو ئۆتۆمبیل و دوو کامێرای چاودێری
لە درێژەی ڕاگەیانداوەکەدا هاتووە: "لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکاندا چەتەکان لە زەمینەوە هێرشی خاڵێکی هێزەکانمانیان کرد، شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکانیان دانەوە و شەڕ درووستبوو. لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو چەتە کورژان و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوو، هەروەها گورز لە دوو ئۆتۆمبیلی چەتەکان خرا. شەڕڤانانمان جارێکی دیکە وەڵامی هێرشی چەتەکانیان دایەوە لە دەرووبەری پردی قەرەقۆزاق و تێکیان شکاند لە ئەنجامدا کوشتن و برینداری زۆر لەچەتەکان درووستبوو، ژمارەیان نەزانراە.
لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو کامێرای چاودێری تێکشێنرا و حەشارگەیەکی چەتەکان کە لێیەوە هێرشی هێزەکانمانیان دەکرد بە تەواوەتی خاپورکرا. هەرەوەها لە بەرەی باکووری ڕۆژئاوای پردەکە هێرشێکی چەتەکان تێکشکێندرا و کوژرا و برینداری چەتەکانی لێکەوتەوە بەڵام ژمارەیان دیاری نەکراوە."
دەستگیکردنی دوو چەتە
هەر لە ڕاگاندروەکەدا هاتووە: "لە بەرەی دیر حافر چەتەکان لە گوندی ئیمامەوە هێرشی خاڵێکی هێزەکانمانیان کرد، شەڕڤانانمان وەڵامیان دانەوە و شەڕ دروستبوو. لە ئەنجامدا کوژران و برینداربوونی چەتەکانی لێکەوتەوە بەڵام ژمارەیان نەزانراوە. هەروەها ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشێندرا. چەتەکان چەندین هەوڵیاندا بکەونە ناو خاڵی هێزەکانمانەوە بەڵام شەڕڤانانا هەموو هەوڵەکانیان تێکشاندن و دوو چەتە دەستگیرکرا و ئەوانەی دیکەش هەڵهاتن."
جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئەمە هاتووە: "سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەروبەری شارۆچکەی شێخلەر (شیوخ) بە چەکی قورس تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە. جموجۆڵی فڕۆکە بەسەر هەرێمەکەوە بەردەوامە.
لە تەواوی ڕۆژدا فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر عەین عیسا و گوندەوارەکانی خولاوەتەوە."