لەبەرئەوەی چاودێری سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک خاوەنی ناسنامەیەکی بەهێزە و بووەتە نموونەی تەواوی جیهان، سەرنجی ملیۆنان کەسی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ شاندێکی بەریتانی سەردانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد. شاندەکە لە ٤ کەس پێکهاتبوون کە ئەرک و بەرپرسیارێتی سیاسییان لە بەریتانیا هەیە.
شاندەکە چووە شاری قامیشلۆ و لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانی کۆبوونەوە. هەروەها شاندەکە سەردانی فڕۆکەخانەی شاری قامیشلۆ و ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)یان کرد.
لە کۆبوونەوەکاندا، ڕەوشی گشتی هەرێمەکە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و زیانی هێرشەکان تاوتوێ کران. شاندەکە سەرسامی و پشتگیری خۆیان بۆ سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک نیشاندا، دووپاتیان کردەوە ئەم سیستەمە وەک نموونەیەک بۆ بەریتانیا نیشان دەدەن.
شاندەکە ڕایانگەیاند ئاگاداری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دڕندەییەکانن، جەختیان کردەوە تا کۆتایی پشتگیری سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دەکەن.