قەسەدە ناسنامەی پێنج شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند

قەسەدە ناسنامەی پێنج شەهیدی شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی پێنج لە شەڕڤانی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە ئاماژەکراوە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە بە شێوەیەکی  بەردەوام لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێت، جەختکراوەتەوە لەوەی وێڕای بەرفراوانی هێرشەکان، لە بەرانبەر ئیرادەی شەڕڤانان تێک شکێندراون. ئاماژەی بەوەشدا لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین سەرجەم هێرشەکان پوچەڵکرانەوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە هاتووە: "شەڕڤانمان کە لە بەرەکانی بەرخۆدان، هێز و مۆڕال و ئیرادەیان لە پشتگیری کردنی گەلەکەمانەوە وەردەگرن. گەلەکەمان شەڕڤانی خۆی لە ئامێز دەگرێت و وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و پلانەکانی داگیرکەران تێک دەشکێنێت".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان کرا و بەڵێنی بەجێگەیاندنی خەون و ئاواتی شەهیدان دراوە.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدان بەمجۆرەیە:

ناوسناو: یاسر

ناو و پاشناو: ئەحمەد خەڵەف

ناوی دایک و باوک: زەهرا- خالد

شوێنی لە دایکبوون: حەسەکە

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: دێرەزوور، بە نەخۆشییەکی قورس شەهید بوو،  ١٤ی شوباتی ٢٠٢٥

*

ناوسناو: خالد

ناو و پاشناو: خالد عەتەئەڵا ئەل ئەحمەد

ناوی دایک و باوک: مەریەم-عەتەئەڵا

شوێنی لە دایکبوون: دێرەزوور

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: تەبقە-جورنیە-گوندی مەمودلی-  ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥

*

ناوسناو: زاگرۆس ڕەقە

ناو و پاشناو: عەبدوڵا حوسێن

ناوی دایک و باوک: جەواهێر-حوسێن

شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاق،  ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوسناو: ئازاد عەرەب

ناو و پاشناو: عەلی ئیبراهیم عەلی

ناوی دایک و باوک: سیهام-ئیبراهیم

شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاق.  ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوسناو: کەمال پیر

ناو و پاشناو: محەمەد ئیبراهیم عەلی

ناوی دایک و باوک: مەریەم-ئیبراهیم

شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: مەنبج، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤