کاروانێکی دیکەی گەل بەرەو بەندوای تشرین بەڕێکەوتن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی چوار شاری سنووری کانتۆنی جزیرە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ڕوویان لە بەنداوەکە کرد.

بەرخۆدانی تشرین

لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین لە ٨ـی کانوونی دووەمەوە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیان بە ئێشکگری کردووە، ڕۆژانە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە گەل بەشداریی ئێشکگری دەبن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ خەڵکی هەریەکە لە شارەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، عامودە و تل حەمیس لە کانتۆنی جزیرە بە مەبەستی بەشداریی کردن لە ئێشکگریی و پاراستنی و بەرخۆدانی بەنداوی تیشرین ڕوویانکردە بەنداوەکە.

ژمارەیەک لە هونەرمەند و ڕۆشنبیر، هەروەها بە دەیان ژن، گەنج و بەتەمەن لە شوێنی دیاریکراودا کۆدەبوونەوە و لەگەڵ کاروانەکەدا بەڕێکەتن.