دژی توندوتیژیی پۆلیس بەرانبەر نەورۆز ئویسال چالاکی بەڕێوەچوو
لە ئەستەنبوڵ دژی توندوتیژیی پۆلیس بەرانبەر نەورۆز ئویسال ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی، لە کاتی خۆپیشاندانەکان دژی داگیرکاری و کودەتای قەیوم چالاکی بەڕێوە چوو.
لە ئەستەنبوڵ دژی توندوتیژیی پۆلیس بەرانبەر نەورۆز ئویسال ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی، لە کاتی خۆپیشاندانەکان دژی داگیرکاری و کودەتای قەیوم چالاکی بەڕێوە چوو.
ئەنجوومەنی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (حەدەکە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد( تەژەئا) ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان دەبەپە لە ئەستەنبوڵ گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکەدا، پانکارتی، "تێکۆشانمان لە دژی توندوتیژیی دەسەڵاتی پیاوسالار بەردەوامە" بەرز کرایەوە هەروەها توندوتیژیی پۆلیسی شاری وان دژی نەورۆز ئۆیساڵ ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی شەمەزار کرا.
کزبان کۆنوکچۆ ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی، لە گردبوونەوەکەدا گوتی: "هێرش کردنە سەر نوێنەرەکانمان لە کاتی چالاکی دیموکراتیکدا شەرمەزار دەکەین. ئەمە هێرشە بۆ سەر میکانیزمی هاوبەشی تێکۆشان و دەستکەوتەکانی ژنانە."
هەروەها ئاگول سینجار، چالاکوانێکی تەژە ئا قسەی کرد و گوتی: "هێرشی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە بۆ سەر تەژەئا کە ڕێکخستنێکی بەرخۆدانی ژنانە بە ڕێکەوت نییە. ئێمە وەک ژنان لە کەسایەتی نەورۆز ئویساڵ و نەسلیهان شەدال و هێلین دەمیرتەپە بەڵێن دەدەین لە دژی توندوتیژیی دەسەڵاتی پیاوسالار درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.