لە ئەزمیر ئاگری نەورۆز کرایەوە

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە گەڕەکی کادیفکالی ئەزمیر ئاگری نەورۆز کرایەوە.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەزمیر بە درووشمی "دژی قڕکردنی ژنان ڕادەپڕین، بەرەو ئازادی دەڕۆین" کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەسترا، دەسپێکی چالاکییەکانی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەزمیر ڕاگەیاندرا.  

هەوڵدرا کۆنگرەکە لە کادیفکالی بەڕێوەبچێت، بەهۆی ڕێگری پۆلیسەوە لەبەردەم قەڵاکە ئەنجامدرا. پانکارتی "نەورۆزی ئازادی پیرۆز بێت" هەڵگیرا، درووشمی "نەورۆز پیرۆز بێت" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و گەل بەشداربوون. ئاگری نەورۆز کرایەوە و جەماوەر بەدەم دەهۆڵ و زوڕناوە هەڵپەڕکێیان کرد.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەزمیر فولیا ئەردۆغان قسەی کرد و جەژنی نەورۆزی لە گەلان و ژنان پیرۆزکرد، ڕایگەیاند نەورۆز سیمبولی تێکۆشانە دژی ستەمکاران.

پەرلەمانتاری دەم پارتی بورجگول چوبوک گوتی: "ئەوانەی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن، لە سەرانسەری ئەم جوگرافیایە ئاشتی شکۆمەند و دادپەروەری و یەکسانی مسۆگەر دەکەن. نەورۆز پیرۆز بێت".

پەرلەمانتاری دەم پارتی موش، سومەیە بۆز تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "دەبێت لەم نەورۆزەدا ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەئامێز بگرین. ئەم نەورۆزە بەجۆش و مەزنترە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ڕۆژئاوا، ئاگری ئازادی و ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی یەکسان لە هەموو جێگەیەک دەکرێتەوە. ئەم ئاگرە لە هەموو جیهان دەکرێتەوە و ئاشتی بەدەستی کوردان دەهێنێت".

چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.