عەبدوڵا ئاکسو پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا

عەبدوڵا ئاکسو کە لە ساڵی ١٩٩٤ـەوە لە زیندانە، لە زیندانی جۆری Tـی ژمارە ٣ـی ئەزمیر ئازادکرا.

عەبدوڵا ئاکسو کە لە زیندانی ژمارە ٣ـی جۆری Tـی ڕادەگیرا، پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا. ئاکسو لەلایەن بنەماڵەکەی و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ (EGE-TUHAYDER) پێشوازیی لێ کرا.

ئاکسو ڕایگەیاند بە ئازادبوونی دڵخۆشە، بەڵام خەمگینە بەهۆی ئازادنەبوونی زیندانیانی نەخۆش و هیوای خواست هەموو زیندانیان ئازادبکرێن، گوتی: "ڕێبەرێتی ڕێگەی ئاشتی کردەوە. بەهیوام لەکاتێکی نزیکدا ئاشتی بێتەدی و هەڤاڵەکانمان ئازادبکرێن و لە وڵاتێکی ئازاددا یەکتر ببینین".

ئاکسو لەگەڵ بنەماڵەکەی گەڕایەوە بۆ سێرت.

عەبدوڵا ئاکسو کێیە؟

ئاکسو لە ساڵی ١٩٩٤ لە سێرت زیندانی کرا و بە تۆمەتی تێکدانی "یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. ئاکسو لە زیندانەکانی سێرت و دیلۆک و ئامەد و شاکران مایەوە.

ئاکسو بەدەست چەندین نەخۆشی سەختەوە دەیناڵاند.