بە دیمەن

قاسم فرات: کات کاتی ڕێککەوتن و ئاشتییەکی شکۆمەندە

قاسم فرات سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعید بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند؛ "گەلی کورد قوربانی زۆری داوە؛ ئێستا داوای ئاشتیەکی شکۆمەند و ڕێککەوتنێک دەکەن کە شایانی بەرخۆدانی سەد ساڵە بێت."

قاسم فرات

قاسم فورات، سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعید، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو گفتوگۆکانی سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو چین و توێژەکانی گەلی کورد پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بکەن. ئێستا لایەنی کوردی شارەزای هەموو شتێکی ئەم بابەتەن و تێکۆشانی خۆی کردووە و زانیاری و ئەزموونی پێویستی بۆ بەرەو پێشبردنی دانوستانەکانی هەیە و وتی: "بۆیە دەبێت هەموو پێکهاتە کوردییەکان و گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و هەموو ناوەندەکانی گەلەکەمان پاڵپشتی ئەم پرۆسە شکۆمەندە بکەن."

'ئەم پرسە بە کۆمەڵکوژی و نکۆڵی کردن چارەسەر نابێت'

قاسم فورات ڕایگەیاند گەلی کورد بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و وتی: "گەلی کورد زیاتر لە یەک سەدەیە بەرخۆدانی شکۆمەندانە نیشان دەدات و لەو پێناوەدا بەهایەکی قورسی داوە و ئازیزانی لەدەست داوە. سەرەڕای ئەم هەموو هەلومەرجە سەختانە، گەلەکەمان هێشتا بەهێزەوە وەستاوە. ئێستاش بە خۆڕاگری خۆیەوە ستاتۆیەکی هێژا بۆ خۆی مسۆگەر دەکات، سەرەڕای هەموو شتێک، پاشەکشە ناکەن و پابەندن بە شوناس و سەربەخۆیی خۆیانەوە. ئەمڕۆ دونیاش ئەم ڕاستیە دەبینێت. ئیتر ئەم پرسە بە کۆمەڵکوژی و نکۆڵی کردن و لەناوبردن چارەسەر ناکرێ. له قۆناخی ئێستادا جێگیر کردنی ڕاستی و دادپەروەری و ئاشتی زۆر پێویستە. جیهانی ئەمڕۆش ئەمەی دەوێت، گەلی کوردیش هەمان داواکاری هەیە."

'گەلی کورد بە تێکۆشانی داخوازی مافە ڕەواکانی دەکات'

فرات بە ئاماژەدان بەوەی کە پێویستە موخاتەبەکانی کورد بە عەقڵیەتێکی ساغەوە ئەم پرۆسەیە هەڵسەنگێنن و ئیدی جیهان بۆ بابەتی چارەسەری پرسی کورد گونجاوە و وتی: "واقعی جیهانیش لە ئێستادا دەڵێت: وەرن پێکەوە گفتوگۆ بکەین، با چارەسەرێک بدۆزینەوە. پێکەوە ژیان تەنها لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئاشتی بەدی دێت. ئێمەش گەیشتوینەتە ئەم خاڵە."

قاسم فرات لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: "ئەم پرۆسەیە دەبێ بە دووربینی و تێگەیشتنێکی ستراتیژی و ڕەچاوکردنی هاوسەنگی گشتیی جیهانی بەڕێوە بچێت. گەلی کورد گەلێکی کۆنە و خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکەیە. تێکۆشانی ڕەوایە و داواکارییەکانیان بەهەمان شێوە لە جێگەی خۆیدایە. بەڵام ئەمانە ئەمڕۆ بەتەنها بەس نین. بۆیە دەبێت ئەو هێز و پێکهاتانەش کە دژی گەلی کورد وەستاونەتەوە لەبەرچاو بگرێت. هەروەها پێویستە لەم پرۆسەیەدا هەڵوێستێکی ڕاست و دووربین و جدیی بەکار بهێنرێت.

'ئاشتییەک لەسەر بنەمای یاسا و دادپەروەری'

ئەمڕۆ گەل بۆ بەدیهاتنی ئاشتی کۆدەبنەوە. پێویستە کورد و موخاتەبەکانی پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بکەن و بە عەقڵیەتێکی ساغ و بەرپرسیارێتیەوە بیبەنە پێشەوە. ئەم ڕێگایە دەبێت بە شێوەیەکی دروست و هاوسەنگ بەردەوام بێت.

خوای گەورە لە ئایەتی ٩ی سورەتی حوجەراتدا دەفەرموێت: "ئەگەر دوو دەستە لە ئیمانداران پێکەوە شەڕیان کرد، ئاشتی لە نێوانیاندا جێگیر بکەن. کەواتە ئەگەر یەکێک لەو دوو گروپە ستەم لە گروپەکەی تردا بکات، تۆ دەبێت دژی گروپی ستەمکار بوەستیتەوە تا دەگەڕێتەوە سەر فەرمانی خودا. کەواتە ئەگەر گەڕانەوە، بە دادپەروەری لە نێوانیاندا ئاشتی و دادپەروەری بخوڵقێنن، چونکە خودا ئەو کەسانەی خۆشدەوێت کە دادپەروەرانە مامەڵە دەکەن." ئێمەش بەم فەرمانە هەڵسوکەوت دەکەین. پێویستە هەم لەم پرۆسەیەدا بەشدار بین و هەم لە لایەنگری ئاشتیش بکەین. بەڵام دەبێت ئەم ئاشتییە لەسەر بنەمای ڕاستی، دادپەروەری و یاسا بێتە ئاراوە.

'لایەنی کوردی ئەزمونی پێویستی هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم دانوستانە هەیە'

هەندێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە نائارامی و بێ باوەڕیەوە لەم پرۆسەیە نزیک دەبنەوە. ئەو ڕوانگەیە دروست نییە. پێویستە گەلی کورد بە سەبر بێت. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە کورد مێژوویەکی دوور و درێژی تێکۆشان و بەرخۆدانی هەیە. ئەوانەی ئەمڕۆ لەسەر مێزی دانوستان دادەنیشن و نوێنەرایەتی کورد دەکەن، ئەو زانیاری و ئەزمونەیان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد هەیە. پێویستە هەموومان پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بکەن. لایەنی کوردی شارەزای ئەم بابەتەیە؛ تێکۆشانی خۆی کردووە، زانیاری و ئەزموونی پێویستی بۆ پێشخستنی دانوستانەکان لە بەردەستە. بۆیە دەبێ هەموو ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکان، دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، هەموو ناوەندە سیاسییەکانی گەلەکەمان، پاڵپشتی ئەم پرۆسە شکۆمەندانەیە بکەن.

دیسان لێرەوە دەمەوێت بڵێم؛ ئێمە ئەو گومانانەی کە دەیانەوێت لە راگەیاندنەکاندا سەبارەت بە ڕۆژاوا دروستی بکەن بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. دەستکەوتەکانی ڕۆژاوا دەستکەوتە هاوبەشەکانی گەلی کوردن و ئەمەش پرسێکە کە لە چوارچێوەی خۆیدا، لە چوارچێوەی وڵاتی سووریا. بۆیە بە هەر شیوەیەک ورووژاندنی بابەتی لەو جۆرە ڕێبازێکی دروست نییە. دەبێت ئەم پرۆسەیە بە تێگەیشتن و ئیرادەیەکی هاوبەشی هەموو کوردانەو بەرەو پێشەوە بچێت و ئاشتی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بەدی بێت."