مەراسیمێک بۆ شەهیدانی بەنداوی تشرین ڕێکخرا

بۆ شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد خالید ئەل فەرەج و ئەحمەد خالید ئەل ڕەحیل کە لە بەرەی بەنداوی تشرین شەهیدبوون، مەراسیمێک ڕێکخرا.

مەراسیمێک بۆ شەهیدان

بۆ شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد خالید ئەل فەرەج و ئەحمەد خالید ئەل ڕەحیل کە ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوون، مەراسیمێکی جەماوەری ڕێکخرا.

سەدان دانیشتووی تەل کۆچەر و گەرکی لەگی و دێرک و چلاغا بۆ بەشداربوون لە مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی عیقاب ئەسوەد کۆبوونەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لەسەر ناوی قەسەدە محێدین خێرکێ گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت گەلەکەمان قڕبکات. وەک قەسەدە، دەسکەوتەکانی گەلەکەمان دەپارێزین و درێژە بە تێکۆشان دەدەین بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند".

محێدین جەختی کردەوە، قەسەدە نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەکات و ئاسایشی وڵات دەپارێزێت.

پاشان ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. دواتر تەرمی شەهیدان بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.