فاتمە بۆستان : پێویستە پەرە بە سیاسەتی دیموکراتیک بدرێت

فاتمە بۆستان ئونساڵ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند؛ کردنەوەی کەناڵەکانی سیاسەتی دیموکراتیک و مسۆگەرکردنی ئازادی ڕادەربڕین بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی ئاشتی مەرجی بنەڕەتیە.

فاتمە بوستان ئونساڵ، شارەزای زانستی سیاسی و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" و پرۆسەی بەرەو پێشچوونی پرۆسەکە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

فاتمە بوستان ئونساڵ ئاماژەی بەوەکرد کە مەسەلەی موخاتەب بوونی ڕێبەر ئاپۆ ئیتر جێی قسەو باس نییە و ڕایگەیاند کە کۆمەڵگاش پەسەندی کردووە ئونسال ئاماژەی بەوەدا کە بەهێزبوونی پەکەکە بەهۆی کۆسپ و ئاستەنگییەکانی بەردەم سیاسەتی دێموکراتیکەوە بووە و گوتی ئەمە تەنیا مەسەلەی چەک دانان نییە بەڵکوو بۆ چارەسەری پرسی کوردە.

فاتمە بوستان ئونساڵ ڕایگەیاند کە شەڕ و ململانێکان نەک تەنها زیانی مرۆیی و ئابووری لێدەکەوێتەوە، بەڵکوو ئازادی بە بیانووی "شەڕ دژی تیرۆر" سنووردار دەکات. هەروەها هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێن. لەم چوارچێوەیەدا کۆتاییهێنان بە سیاسەتی قەیوم، بەتایبەت گۆڕینی ئەو بڕگە یاساییانەی کە ڕێگە بەم کارە دەدات و گۆڕینی یاسای دژە تیرۆر زۆر گرنگە.

فاتمە بۆستان ئونساڵ لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیارترین هەنگاوی پرۆسەکەیە و وتی: "دەبێت سەبارەت بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکاری بکرێت. ئەو یاسایانەی کە ئازادی ڕادەربڕین پێشێل دەکەن دەبێت هەڵبوەشێنرێنەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت. هەروەها پێویسته پێناسەی تیرۆر کورت بکرێتەوه و ئەو بابەتانەی تاوان نین، له بازنەی تیرۆردا دانەنرێن.

فاتمە بۆستان ئونساڵ ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ڕاگەیاند ڕۆڵێکی گرنگ لە پڕۆسەی ئاشتیدا بگێڕێت و ڕایگەیاند کە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن نزیک لە دەوڵەت دەتوانن بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.