هاو وتەبێژی هەدەکە بە ئاکەپەی گوت: ئێوە تاوانبارن، ئێمە سەردەکەوین
مەراڵ دانش بەشتاش، هاو وتەبێژی هەدەکە ڕایگەیاند دەسەڵات هەوڵی هەڵوەشانەوەی ئۆپۆزسیۆن دەدات و ڕاگەیاند: "تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. ئیوە تاوانبارن، بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین."
مەراڵ دانش بەشتاش، هاو وتەبێژی هەدەکە ڕایگەیاند دەسەڵات هەوڵی هەڵوەشانەوەی ئۆپۆزسیۆن دەدات و ڕاگەیاند: "تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. ئیوە تاوانبارن، بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین."
هێزەکانی رەنج، ئاشتی و دیموکراسی ئەستەنبوڵ لە گۆڕەپانی ئەسکەلەی شاری کادکۆی ئەستەنبوڵ بەیاننامەیەکی ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا، مەراڵ دانش بەشتاش و عەلی کەنان ئۆغڵو، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، نوێنەری زۆربەی پارت و دامەزراوەکان، ڕێکخستن و پلاتفۆرمەکان بەشداریان لە گردبوونەوەکە کرد. بە دروشمی "ئێمە فاشیزم تێکدەشکێنین، ئێمە هەر بووین و هەر دەمێنین"، "دەسەڵاتی کۆشک دەڕووخێت"، "گوشارەکان ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات"، "دەست لەناو دەست دژی فاشیزم" و "بژی یەکێتی کرێکاران" بەرز کرایەوە.
مەراڵ دانش بەشتاش، هاووتەبێژی هەدەکە ڕایگەیاند، دەسەڵات لە قۆناغی کۆتایی پێش ڕووخاندایە و وتی: "لە لایەک دەستگیرکردن و کوشتن هەیە، لە لایەکی دیکەشەوە کۆمەڵگا بەهۆی دیدارەکانی ئیمرالیەوە بە هیوایە. بەڵام ڕێگرن لەوەی کۆمەڵگا بە هیوا بێت، بەڵام ئێمە هەتا کۆتایی درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
'تێکۆشانمان سەردەکەوێت
سەید ئاسڵان، سەرۆکی گشتیی پارتی رەنج (ئەمەپە) ڕایگەیاند کە دەسەڵات نایەوێت چینی کرێکاران بە دیموکراسی، ئاشتی و یەکسانیدا بژین و وتی: 'دەسەڵات لەبری ئاشتی، سیاسەتی شەڕ و بێ یاسایی پەیڕەو دەکات. بەلام هەتا ئێمە لەم وڵاتەدا بژین، ڕێگەنادەین لە ئاسوودەییدا هەر سیاسەتێک لەدژی کۆمەڵگا بەرێوە ببەن، زوو یان درەنگ، تێکۆشانمان سەردەکەوێت."
تێکۆشانی دیموکراسی هێرشەکان پووچەڵ دەکاتەوە
دوای وتارەکان، بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی خوێندرایەوە و ڕاگەیەندرا لە تورکیا دوو ڕاستی هەیە، یەکێکیان دەسەڵاتێکی دواکەوتوو و فاشیستە کە بە قەدەغەکردنی مانگرتن و دەستگیرکردنەکان سیاسەتی داگیرکاری بەڕێوە دەبات، ئەوی دیکەیان گەلانی بندەستن کە مافی ئازادی خۆیان دەپارزن، تێکۆشان بۆ دیموکراسی کرێکار و ڕەنجدەران هێرشەکان پووچەڵ دەکاتەوە."