لە شاری وان ٤٠ کەس دەستگیرکران

لە شاری وان، لە چالاکییەکانی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیی وان ١٨کەس کە لە ٥ کەسیان منداڵ بوون، دەستبەسەر و زیندانی کران. بە گشتی ژمارەی زیندانی کراوان گەیشتە ٤٠ کەس.

ئەو دەستبەسەرکراوانەی کە دژی دەستبەرسەرداگرتنی شارەوانی وان ناڕەزایەتیان ئەنجامدابوو، تێکڕا هەموویا ڕەوانەی دادگا کران. دوێنێ ٢٢هاوڵاتی زیندانی کران و ئەمڕۆ ١٨ کەس کە ٥ کەسیان مێرمنداڵن زیندانی کران. بەمانەوە ئێستا ژمارەی هاووڵاتییانی زیندانی کراو گەیشتە ٤٠ کەس.

زیاتر له١٠٠ که س هێشتا له ژێر چاودێریدان

ڕاگەیەندراوە کە زیاتر لە ١٠٠ کەس هێشتا لە ژێر چاودێرییدان وئەو هاووڵاتیانەی دەستبەسەرکراون بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "دژایەتیکردن لەگەڵ یاسای ژمارە ٢٩١١ " دادگایی دەکرێن.

سەبارەت بە توندوتیژیەکانی پۆلیسی تورک لەسەرتۆڕی ئێکس هاشتاگی " #VandaİşkenceVar " دەستی  پێکردووە، زۆربەی بەکارهێنەرانی  ئێکس پشتگیری خۆیان نیشان دەدەن.