دوای ئەوەی سزای زیندانی کردن بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی وان عەبدوڵا زەیدان سەپێنرا، وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، بۆزان بالجی وەک قەیوم لەسەر شارەوانی وان سەپاند. بۆ جاری سێیەم قەیوم لەسەر شارەوانی وان سەپێنرا. ئەو پارێزگار و قەیومانەی تا ئێستا دانراون قەرزێکی گەورەیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە وکارەکانیان ڕای نەکردوە، بەم شێوەیە باس دەکرێن.
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیمورکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان لەسەر سەپاندنی قەیومەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "تورکیا وڵاتێکی بەم شێوەیە، ڕۆژەڤی وڵات گفتوگۆکردنی کێشەیەکە کە سەد ساڵە بەردەوامە، نزیکەی ٤٠ ساڵە هۆکاری خراپبوون و داڕمانی ئابووری و وزەی ئەم وڵاتەیە. ئەمە یەکەمجارە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەرفەتێکی مێژووی هەیە. بەڕێز ئۆجالان هەوڵدەدات ڕێگەیەکی مێژووی بخولقێنێت. لە پرۆسەیەکەی لەم شێوەدا کە زیاتر پەیوەندیدارە بە دەسەڵاتدارییەوە، دەبێت زیاتر لە هەمووان ببێتە لایەنێک و باسی ئاشتی بکات. کەچی قەیوم دەسپێنێتە سەر شارەوانی و ئیرادەی گەلماندا.
باقرخان لە دەستپێک قسەکانیدا گوتی: "کاروکردەوەکانی دەسەڵاتداری هێشتا ڕای گشتیی تورکیا باش لێی تێنەگەشتوون. بە ڕاستی ئاشتیی کۆمەڵگەتان دەوێت؟ ناتانەوێت؟ سەختە تێگەشتن. با مرۆڤ سەرنج بخاتەسەر هەنگاوی دەسەڵاتدارێتی، دەبینێت کە ئەقڵیەتی نکۆڵیکردن بەردەوامە. ئەم ئەقڵێەتە تورکیای بەرەو کەنداڵ بردوە، هەم لە ناوخۆ هەم لە دەرەوەی تورکیا لە ناوی بردوە و لە ناوی دەبات".
'گەلی کورد ئەقڵیەتی ئێوە قبوڵ ناکات'
لە بەردەوامییدا باقرخان سەرنجی خستەسەر دیدارەکانی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "ئێستا لە جیهان چەندین وڵات هەیە کە دەیانەوێت پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت، کورد لە تورکیا ببێت بە خاوەن مافی دیموکراتیک و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش خاوەن ستاتۆیەک بێت. جاری یەکەمە کە ڕای گشتیی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی دەیانەوێت ئەم پرسە بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر ببێت. جاری یەکەمە ڕای گشتیی تورکیا سەرنجی لەسەر بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانە، هیوا دەستی پێکردوە، بەڵام ڕووبەڕووی ئەقڵێتێکی وەها بووینەتەوە کە دەیەوێت ئەم تێک بدات، ڕێگری لە ئاشتیی کۆمەڵگە بکات. ئەم ئەقڵیەتە لە ڕێگەیەکی هەڵەدایە."
'بانگەزیمان لە دەسەڵاتداریییە عەقڵیتی خۆی بگۆڕێت'
لە بەردەومییدا گوتی: "بانگەواز لە دەسەڵاتداری دەکەین کە بە ئەقڵێکی ساغ، بە مرۆڤانە و ویژدانەوە هەڵوێست وەرگرێت. دەبێت کە ئیرادەی گەل سێ جار بدزرێت، دەستی بەسەردابگیرێت؟ تۆ سێ جار شکستت هێنا. ئەوکات مرۆڤ نزیکایەتی ئێوە بۆ پرسی کورد قبوڵ ناکات.
بەڕێز ئۆجالان بە شێوەیەک لە دڵەوە، بە نێتێکی باش، بە هەستی شۆڕشگێڕی دەیەوێت زەمینەی چەک و شەڕ دەربازی زەمینەی سیاسی ببێت. بەڕێز ئۆجالان بۆ ئەمەش لە ناو هەوڵدان و کارێکی بەرفراواندایە. باوەڕ بکەن لە ٤١ شار کۆبوونەوەمان ئەنجامدا. لە هەر ناوچەیەک کە پێیدا تێدەپەڕین هیوا و چاوەڕوانییەکی زۆر هەیە. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان بە گرنگ دەبینن. لەبەر ئەمەش بانگەواز لە دەسەڵاتداری دەکەین کە گوێ لە گەل و کۆمەڵگە بگرن، لەگەڵ ئەم پڕۆسەیەدابە، پشتگیری ئەم پڕۆسە بکە، بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە باش هەڵبسەنگێنرێت دووژمنایەتی کوردان مکە. هەربۆیە لە وانین".
'خەڵکی وان بەرخۆدانێکی مەزن دەکات'
لە کۆتایی قسەکانیدا باقڕخان سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی مەزنی گەلی وان و ئەمەی گوت: "با دەسەڵاتداری واز لەم ئەقڵیەتە بهێنێت. پەنجا جار قەیوم لە وان بسەپێنێت، باوەڕ بکەن ئەم گەلە ئیوە لەوێ ناهێڵێت، ئێوە هەڵنابژێرێت، هەرگیز وەک ئیرادەی خۆی ناتانبینێت. هەربۆیە بانگەواز لە دەسەڵاتداری دەکەم کە ئەم دەرفەتەی بەڕێز ئۆجالان باش هەڵبسەنگێنێت، ئەم پرۆسەیە کە لەتورکیادا دەپەڕێنێتەوە بۆ زەمینەی دیموکراتیکی، لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەری دەکات. ڕێگەیەکی دیکە نییە. یان لە گێژاو و قەیران لە ناو گرژی و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەژین، یان ئاشتیی کۆمەڵگە بە دی بێنین و تورکیا بکەین بە مۆدێلێکی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. ئەوەی کە بڕیاردەدات دەسەڵاتداری خۆیەتی. گەلی کورد و دۆستانی لەم بابەتەدا جددین."