ماک بە چالاکی لە ئامەد کامێرای چاودێری داگیرکەرانی لەناوبرد
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ناوچەی لجەیی ئامەد کامێرا شاراوە و نهێنییەکانی سوپای تورکی لە ناوبردووە.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ناوچەی لجەیی ئامەد کامێرا شاراوە و نهێنییەکانی سوپای تورکی لە ناوبردووە.
ماک ئاشکرایکرد لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە چالاکییەکانی و لەو چوارچێوەیەدا چەند ئامێرێکی تەکنیکی سوپای تورکی داگیرکەری لەناوبردووە، کە بۆ مەبەستی داگیرکاری بەکاری دەهێنان.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ماکدا هاتووە: "جەنگاوەرانمان لە ١٩ی شوبات لە ناوچەی لجەی ئامەد لە گۆڕەپانی شەهید ڕۆژهات لە دژی کامێرا شاراوەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام دا. لە گوندی زەرایی ئەو ئامێرە تەکنیکیانەی کە لە گۆڕەپانەکانی گەریلا دانرابوون لە لایەن جەنگاوەرانمانەوە دەستنیشانکران و بە ئامانج گیران. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا کامێرایەکی شاراوە، ئامێرێکی جوڵەگر و پانێڵیکی وزەی خۆر بە تەواوی لە ناوبران".