زیادبوونی لە سێداردان لە ئێران: لە ٢٠٢٤ دا لانیکەم ٩٧٥ لە سێدارەدان

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران (IHR) کە ناوەندەکەی لە نەرویجە و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی فەرەنسی ئەنسەمبڵی کۆنتر لا پێین دی مۆرت (ECPM) لە ئێران ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٩٧٥ کەس لە سێدارە دراون.

لە ڕاپۆرتی IHR و ECPMدا ئاماژە بەوەکراوە لەسەدا ٩٠ی لەسێدارەدانەکان بۆ ڕای گشتیی ڕانەگەیاندراوە و ژمارەی ڕاستەقینە ئەگەری هەیە لەوەش زیاتر بێت.

ڕۆژانە ٥-٦ کەس لە سێدارە دەدرێن

بەڕێوەبەری IHR مەحموود ئەمری-مۆغهادام ڕایگەیاند کە ڕۆژانە ٥ یان ٦ کەس لە ئێران لەسێدارە دەدرێن و وتی: "ئەم لە سێدارەدانانە بەشێکە لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی. سزای لەسێدارەدان کاریگەرترین ئامرازی سەرکوتکردنی ڕژێمە".

سێدارەدان بەسەر هەموو کەسێکدا دەسەپێنرێت

بە پێی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ٩٧٥کەس کە لە سێدارەدراون ٣١ی ژنبووە و ٤ کەسیان لە پێش گەل لە سێدارە دراون.

ئۆپۆزسیۆن دەکرێتە ئامانج

بە پێی ڕاپۆرتەکە ڕژێمی ئێران پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دوای شەهیدکردنی مەهسا ئەمینی دەستی پێکرد، لە ساڵی ٢٠٢٢وە ١٠ کەس لە سێدارە دراون.

ئەشکەنجەی سیستەماتیک و دادگای نایاسایی

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە زیندانییەکان ئەشکەنجەی سیستماتیکییان بەرانبەر ئەنجام دەدرێت و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان پێشێل دەکرێت. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەش بەوەکراوەکە چەندین جار چاوپێکەوتنی زیندانیان لەگەڵ پارێزەرەکانیان ڕێگری لێکراوە.

لە سێداردان لە دژی کورد و بلوچ وەک ئامرازی فشار بەکاردەهێندرێت

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سزای لەسێدارەدان بە تایبەتی لە دژی کەمینە نەتەوەییەکان وەک ئامرازێکی فشار بەکاردەهێنرێت. بەتایبەتی بەلوچ و کورد و چەندین ئەندامی کەمە ئەنتیەکان لە سێدارە دەدرێن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی لە ئێستادا ١٣ چالاکوانی مافەکانی ژنان لەژێر مەترسی و سەپاندی سزای لە سێدارەداندن، لەوانە ژنە چالاکوانانی سیاسی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی.