بە دیمەن

یەژا ستار بەڕێز و حورمەتەوە یادی نەسرین بێری کردەوە

یەژا ستار ڕایگەیاند نەسرین بێری- یایلا قزڵکایە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا شەهید بووە و گوتی: "بە ناوی تەڤگەر و سوپای ژنەوە بەڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێمان دەکەینەوە، کە بەرزترین جێگەی لە تێکۆشانی ئازادییدا گرت."

ڕاگەیاندراوی شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بەم شێوەیە:

"بۆ گەلی ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێزمان...

هاوڕێمان نەسرین بێری (یایلا قزڵکایە) کە لەسەر بناغەی وڵاتپارێزی و بەرخۆدانی ئامەد پەروەردە بوو، لێگەڕینی ئازادی تەڤگەری ئازادی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیی لە خۆدا ناونشین کرد. لە ٣٠ ساڵەی ژیانی تێکۆشانییدا لەسەر بنەمایی پێویستییەکانی ئەم ئامانجەیی ڕابەری هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانەی کرد. هاوڕێمان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا شەهید بوو. وەک تەڤگەر و سوپای ژنەوە بۆ هەمیشە خاوەنداری لە ئامانج و تێکۆشانی هاوڕێمان دەکەین و لە ژیاندا زیندوو ڕایدەگرین.

لەسەر ئەم بنەمایە وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار لەسەر ناوی هەموو هاوڕێیانمان بڕیارداری سەرخستنی ئەم تێکۆشانە دووپاتەکەینەوە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە مەزنترین ئاواتی شەهیدانمانە، ئافراندنی ژیانێکی ئازاد و وڵاتێکی ئازاد مەزنترین ئامانجمانە.

بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێمان دەکەینەوە، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای قزڵکایە، گەلی وڵاتپارێزمان و ژنانی ئازادیخواز دەربڕین، بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی شەهادەتی هاوڕێمان دەکەینەوە و ئامانج و یادکردنەوەی شەهیدانمان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێمان نەسرین بێری بەم شێوەیە:

ناسناو: نەسرین بێری

ناو و پاشناو: یایلا قزڵکایە

شوێنی لە دایک بوون: ئامەد

ناوی دایک – باوک: بەدریە – عوسمان

کات و شوێنی شەهید بوون: تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."