لە قامیشلۆ بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لە ئێشکگران کرا
ئەو کۆمەڵە ئێشکگرییەیی کە ماوەی پێج ڕۆژ لە ئێشکگری بەنداوی تشرین بوون، گەڕانەوە بۆ شاری قامیشلۆ و لە دەروازەی شارەکە بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازییان لێکرا.
ئەو کۆمەڵە ئێشکگرییەیی کە ماوەی پێج ڕۆژ لە ئێشکگری بەنداوی تشرین بوون، گەڕانەوە بۆ شاری قامیشلۆ و لە دەروازەی شارەکە بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازییان لێکرا.
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بە ئامانجی پشتگیریدان بە بەرخۆانی بەنداوی تشرین بە کۆمەڵ ئێشکگری دەگرن. چالاکییەکە لە بەنداوی تشرین ئەمڕۆ پێدەنێتە ٤٤هەمین ڕۆژی بەرخۆدانییەوە.
دوێنێ گرووپێک لە هاوڵاتییانی قامیشلۆ، تربەسپی، عامودا و تل حەمس نۆرەی ئێشکگرییان وەرگرت.
ئەو کۆمەڵەیەیی کە هاوڵاتییانی چلاخا، گرکێ لەگێ، دێرک و تل کۆچەر پێکهاتبوون، وە لە ١٤ی شوباتەوە لە ئێشکگرییدا بوون گەڕانەوە ماڵ و شارەکانی خۆیان.
گەلی قامیشلۆ لەگەڵ بەڕێکردنی گرووپێکییان بۆ ئێشکگری ڕۆژی ٤٤هەمین، درەنگانی شەو بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە و بە وتنەوە درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "سڵاو لە یەپەژە و قەسەدە" پێشوازییان لە هاوڵاتییانی خۆیان کرد کە لە بەرخۆدانی ئێشکگری بەنداوەکەیان گەڕانەوە.