تەمەلی: زمانی دایک مافە، دەبێت بەکاربهێندرێت
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزالی تەمەلی باسی لەوەکرد فشارێکی کاریگەر و زۆر لەسەر زمانی کوردی بەڕێوەدەبرێت و گوتی: "زمانی دایک مافی بنەڕەتییە، نابێت ئاستەنگیی بکرێت."
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزالی تەمەلی باسی لەوەکرد فشارێکی کاریگەر و زۆر لەسەر زمانی کوردی بەڕێوەدەبرێت و گوتی: "زمانی دایک مافی بنەڕەتییە، نابێت ئاستەنگیی بکرێت."
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)ی پەڕلەمان سەزای تەمەلی لە پەڕلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند.
تەمەلی بە بۆنەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایک سەرنجی خستەسەر ئەو زمانانەی لە ژێر فشار و سڕینەوەدان و باسی لەوەکرد لە تورکیادا چەندین زمان لە دۆخی لەناوچووندان.
زۆرترین فشار لەسەر زمانی کوردییە
تەمەلی گوتی: "لە تورکیادا زۆرترین و سەخترین فشار لەسەر زمانی کوردییە. جگە لە زمانی کوردی، نزیکایەتی دەوڵەت بەرانبەر زمانەکانی دیکە هەرچەندە کەمیش بێت ئەرێنییە."
لە بەردەوامییدا تەمەلی دەسنیشانیکرد، دەرفەتی بەکارهێنانی زمانی کوردی ڕۆژ بە ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە، ڕێگری لە شانۆ دەکرێت، ڕێگری لە خزمەتی شارەوانییەکان بە زمانی کوردی دەکرێت، مافی دادگایکردن بە زمانی کوردی ئاستەنگ دەکرێت، بە تەواوەتی مافی پەروەردەکردن بە زمانی دایکی قەدەغەکراوە.
تەمەلی ئاماژەی بەوەشدا، بە ئێستاشەوە لە پەرلەماندا تەنانەت سڵاوکردنێک بە زمانی کوردی قەدەغەیە و گوتی: "لەم وڵاتەدا ٢٥ ملیۆن هاوڵاتی کوردمان هەیە. دەبێت بتوانین بە زمانی دایکی خۆمان سڵاوێک بکەین. بە هەموو شێوەیەک ئەم قەدەغەکارییە ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین."
پەرلەمان وەڵامی چاوەڕوانییەکان ناداتەوە
تەمەلی گوتی: "زمانی دایک مافە، نابێت بکرێتە بابەتی گفتوگۆکردن و قەدەغەکردن." سەرنجی خستەسەر پەڕلەمان و گوتی: "چارەسەری بۆ مافی هاوڵاتییان نادۆزێتەوە."