ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕێزان سڵێمانی ئەندامیان لە ئەدیە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو.
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕێزان سڵێمانی ئەندامیان لە ئەدیە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو شەهیدبوونی ئەندامێکی بە ناوی رێزان سڵێمان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد شەهید سلێمان لە کاتی هەوڵدانی بۆ هێورکردنەوەی گرژی دۆخێکی نەخوازرا و بە هۆی تەقەکردنێکی هەڵەوە شەهید بووە.
لە درێژە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانداری هاتووە:
"ڕۆژی ١٨/٢/٢٠٢٥ ئەندامێکمان لە شاری تربەسپی لە کاتی ڕاپەڕاندی ئەرکی نەتەوەیی شەهید بوو. شەهید ڕێزان کاتێک لەگەڵ ئەندامانی دەوری هەوڵدەدەن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و لە ناو دادگادا هەمووکەسێک لە هێرش بپارێزێت، لە ئەنجامی تەقەکردنی هەڵەدا شەهید بوو. ڕووداوەکە دوای کۆتایی هاتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارێک ڕوویدا کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا منداڵێکی کوشتبوو و لەو ساتەدا یەکێک لە کەسوکاری منداڵە کوژراوەکە تەقەی لە تۆمەتبارەکە کرد. کاتێک هەوڵدرا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ئاسایش دابین بکەن، شەهید ڕێزان بە هەڵە فیشەکێکی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت.
وەک فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزمانی شەهید دەکەین و بەلێن دەدەین بە شێوەیەکی یاسایی و دادپەروەرانە لێ پرسینەوە لە تاوانبار بکەین".
ناسنامەی شەهید ڕێزان بەم شێوەیە:
ناو و پاشناو: ڕێزان سڵێمان
ناوی دایک-باوک: هەدیە-بەهجەت
شوێن و کاتی لە دایکبوون: عەلی بەدران، ١٩٨٨
شوێن و کاتی ئەندامێتی: ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تربەسپی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥