بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ٤٣هەمین ڕۆژی دایە
بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ٤٣ ڕۆژە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە.
بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ٤٣ ڕۆژە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە.
ئێشکگرانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە دانیشتووانی شارەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، عامودە و تەل حەمیس لە ٤٣هەمین ڕۆژدا ئێشکگری بەرخۆدانیان وەرگرت.
دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانی لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤وە لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەکات.
هێرشە داگیرکارییەکان لە بەرانبەر بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە پێكڕا تووشی شکست دەبنەوە. وێڕای هێرشەکان گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بڕیارن لە پاراستنی بەنداوەکەیان و پشتگیریدان بە بەرخۆدانی مێژووی شەڕڤانان.
بەرخۆدانی گەل لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندرا بوون. هەروەها لە هێرشە داگیرکارییەکاندا تا ئێستا سێ ڕۆژنامەوان شەهید بوون کە بۆ ڕووماڵی بەرخۆدانی گەل ڕۆشتوونەتە بەندوای تشرین و دەورووبەری.