بە دیمەن

چالاکی یەپەجە لە وان: سێ زرێپۆشی داگیرکەر تێکشکێندرا

یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری (یەپەجە) ڕایگەیاند وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان، لە بەردەوامی چالاکییەکانیاندا گورزیان لە سێ ئۆتۆمبیلێ زرێپۆشی داگیرکەران وەشاندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەجەدا جەختکراوەتەوە لەوەی لە دژی سیاسەتەکانی نکۆڵی، تواندنەوە و شەڕ بە بڕیارن لە پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هێرشکردنە سەر هێزەکانی دووژمن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی وان، یەکینەکانی یەپەجە چەندین چالاکی ئەنجام داوە.

پەیوەست بە چالاکییەکانی ١٨ی شوبات، یەپەجە ئەم زانیاریانەی خستووەتەڕوو:

"لە بەرانبەر هێزەکانی دەوڵەتی تورک کە دەیانویست بڕۆنە گەڕەکی دوزیۆل، بۆسە دانرا و لە ئەنجامدا گورز لە دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆش وەشێندرا و تێکشێندران.

لە هەمان ساتدا بە چالاکییەکەی دیکە لە ناوەندی وان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش کە لە هەوڵداندابوو بڕواتە گەڕەکی یالیمەرەز بە مۆلۆتۆڤ و یاری ئاگرین چالاکی ئەنجام درا و زرێپۆشەکەی دووژمن بە تەواوەتی تێکشێندرا."