هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەی لە پەرلەمان، وەڵامی ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
کۆبوونەوەکان ئاسان نین
پەیوەست بە پرسیاری، ئاخۆ بانگەوازییە چاوەڕوانلێکراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ کەی دەدرێت، باقرخان گوتی، 'کۆبوونەوەکان لە ئارادایە و ئەوەندەش ئاسان نین. بۆ ڕێخستنەکەی خۆی، دامەزراوە جیاوازەکان، بۆ دۆستانی، بۆ پەدەکە و یەنەکە... بەڕاستی شاندەکە وێرای هەموو سەختییەکان کارێکی گەورە بەرێوەدەبەن. دوای گەرانەوەیان کۆبوونەوەکان هەڵدەسەنگێنین. بۆئەوەی شاندە لە کورترین ماوەدا بڕوات چیمان لەدەست بێت دەیکەین. هیوادارین و لە چاوەڕوانی ئەوەداین؛ لە ماوەیەکی نزیکدا بانگەوازیەکە بکرێت."
دۆخێکی ناڕوون نییە بۆ ئێمە
پەیوەست بە پرسیاری داخۆ بانگەوازییەکە لە مانگی شوباتدا دەکرێت یانا، باقرخان گوتی، "سەبارەت بە ئێمە دۆخێکی ناڕوون نییە. گەر وەزیری داد هەندێک خێرای بداتە ئەم کارە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەڕێز ئۆجالان دوای ڕاگەیاندی کۆتای هاتنی کۆبوونەوەکان ئامادەکارییەکانی خۆی دەکات و بانگەوازیەکە دەدات. شاندەکەش دەیەوێت بۆچوونی کۆبوونەوەکان ڕاگەیەنێت. پێش بانگەوازییەکە یان دوای بانگەوازییەکە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت دوای کۆبوونەوەکانی شاندەکە بدرێت."
نەخشەڕێگەکە ئامادە دەکرێت
پەیوەست بەو بانگەشانەی کە دەڵێن بۆ 'چەکدانان بێت' باقرخان گوتی، "پێشتریش گوتبوومان بانگەوازییەکی سەدساڵەی دەکرێت. بە گوێرەی ئێمە، دوور لە هەرەشەی ئاسایش، توندوتیژی و تیرۆر، نەخشەڕێگەیەکی ژیانێکی یەکسانی بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە ئامادە دەکرێت. چەک لایەنێکی زۆر بچوکی ئەمەیە، ئەنجامەکەی. بنەمای ئەم کارە دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. نەخشەڕێگەکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە پرسی کورد لە زەمینەی توندوتیژییەوە دەربازی زەمینەی سیاسی، یاسای دەکرێت و چارەسەری دیموکراتیک پێکدەهێنێت."