یەپەجە لە وان دژی هێزی داگیرکەران چالاکی کاریگەری ئەنجام دا

یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری (یەپەجە) ڕایگەیاند لە وان لە دژی 'هێزە داگیرکەرەکان' چالاکی کاریگەری ئەنجام داوە.

یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری (یەپەجە) چەند چالاکییەکەی خۆی ڕاگەیاند و گوتی: "یەکینەکانمان لە دژی هێزە داگیرکەرەکان کە دەستکەوتەکانی گەل بە ئامانج دەگرن و ‌‌هێرشی سەخت لە بەرانبەر مەدەنییەکان ئەنجام دەدەن، چالاکی کاریگەرییان ئەنجام داوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە خرایەڕوو:

"یەکینەکانمان بۆ بەرگریکردن لە  ئیرادەی گەلەکەمان درێژە بە چالاکییەکانی دەدات، لەم چوارچێوەیەدا ئێوارەی ١٩ی شوبات لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی سەرکەوتوو ئەنجام دا. یەکینەکانمان لە ناوچەی توشبای وان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشدا کە هەوڵی دەدا بچێتە گەڕەکە قەرەباڵغەکان، چالاکیان ئەنجام دا و ئۆتۆمبیلەکەی لەکارخست."

یەپەجە ئاماژەی بەوەکرد لە هەمان شەودا بە چالاکی بە بۆمبی دەستی هێرشییان کردووەتە سەر ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانی داگیرکەر کە ویستی پەڕینەوەیان بۆ گەڕەکی خاچۆراتی وانییان هەبوو، لە ئەنجامدا ڕیگرییان لێکرا.

یەپەجە ئاماژەی بەوەشكردووە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل وەڵامی هەرە کاریگەرییان دەبێت.