هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی قەسەدە لە ڕەقە شانەیەکی داعشیان لە ناوبرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاشکرای کرد تیمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (TOL) لە ڕەقە شانەیەکی چەتەکانی داعشی لە ناوبردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە دەرباری بابەتەکە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگریی هەمەلایەنە، تیمەكانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هێزەكانمان ئۆپەراسیۆنێكی وردی ئەمنییان لە ڕەقە ئەنجامدا، توانیان شوێنی خۆ حەشاردانی چەتەكان دیاری بكەن و گەمارۆیان بدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەكانماندا توانر سێ چەتەی داعش دەستگیر بكرێت، هێزەكانیان هێشتا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازیی و لە بەدواداچوون بۆ شانە نوستووەكانی داعش لە هەموو ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

لە كۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چەتانە پێشتر چەندین جار هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزەكانمان، هەروەها كاریان كردبوو بۆ دروستكردنی پشێوی و درووستكردنی ناسەقامگیری بە ئەنجامدانی كردەوەی تێكدەرانە دژی دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان.